ڕووسیە بەڵگەکانی ئەمریکای لەمەڕ ناردنی چەک لەلایەن ئێرانەوە بۆ حوسیەکان بە لاوەکی وەسف کرد

0
720

نوێنەری ڕووسیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە بەڵگەکانی ئامریکا و لێکۆڵەران دژبە ئێران، کە دەڵێن تاران دابینکەری سەرەکی چەک و چۆڵی حوسیەکانە، دەڵێ گومانمان لێیان هەیە و بپ پشت پێ بەستن نابن،

ڕۆژی کورد: واسیلی نێبنزیا نوێنەری هەمیشەی ڕووسیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۳۱ی ژانویە بەرامبەر بە ۱۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، گوتی، بەڵگەکانی ئامریکا لەمبارەوە دڵنیاکەرەوە نین و بۆ پشت پێبەستن بنابن و هەروەها دەڵێت: ئەو موشەکانەی حوسیەکان بەکاری دێنن ئەگەری هەیە لە شوێنێکی دیکەوە بۆیان چووبێت یانیش پێش گەمارۆکانی ساڵی ۲۰۱۵ی شۆڕای تەناهی بردرابێتە یەمەن.

نوێنەری ڕووسیە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بەڵگانە بە تەواوی جێگای متمانە نین، لەگەڵ ئەوەیشدا بەشێوەیەک ئەوەی بە ئامریکا ڕاگەیاند کە ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژبە هەرجۆرە پێشنیارێکی ئامریکان کە بیهەوێت لە شۆرایی تەناهی دژبە ئێران بەکاری بێنێت.

نێبنزیا هەروەها بە خستنە ڕووی دوودڵیی خۆی لە لێکۆڵینەوەکانی ڵێکۆڵەرە سەربەخۆکانی نەتەوەیەکگرتووەکان گووتی: “ئەم لێکۆڵینەوە پیشاندەری ئەوە نیە کە ئایا ئێران ئەم موشەکانەی ناردووە یانژی پێش لە گەمارۆکانی ساڵی ۲۰۱۵ نێردراونەتە یەمەن.”

نوێنەری ڕووسیە بە دووبارە کردنەوەی قسەکانی بەرپرسە ئێرانیەکان دەربارەی موشکەکانی حوسیەکان گووتی: لە کاتێکی دوور، ئەرتەشی یەمەن کۆگای چەک و چۆڵ، بەتایبەت موشەکی هەبووە. لەکاتی سەرۆکایەتی عەلی عەبدووڵا ساڵح، زۆربەی وڵاتان بۆ ناردنی چەک و چۆڵ بۆ یەمەن کێبڕکێیان دەکرد، کەوابوو ئێمە ناتوانین سەبارەت بەم وتانەی ئێوە بڕیاری کۆتایی خۆمان بدەین.

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان. لە وڵامی پرسیاری دوو هەواڵنێردا گووتی: “ئێران بە هەموو شێوەیەک ئەو وتانە ڕەت دەکاتەوە کە دابینکەری موشەکی حوسیەکان بێت.”

واسڵی نێبنزیا هەروەها لەوڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا تا ئێستا پێشنیارێک دژبە ئێران درابێتە شۆرایی تەناهی وڵامی نەرێنی دایەوە.

نێبنزیا یەک لەو ۱۴ ئەندامەی شۆرایی تەناهی بوو کە حەوتوویی ڕابردوو بە دەعوەتی نیکی هیلی نوێنەری ئامریکا لەشۆرایی تەناهی چاویان بە ئاسەوارەکانی ئەو موشەکانە کەوت کە ئامریکا دەڵێت لەلایەن ئێرانەوە دراوە بە حوسیەکان. ئەو هەروەها بۆ خواردنی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ میوانی دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.