ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان، ڕۆژی پێنج شەممە 11ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، بە هۆی وەرگەڕانی ترۆمبیلێک لە کرماشان، ٩ کەس بریندار بوون.
ئەو ڕووداوە کاتژمێر ١٤ی ئەو ڕۆژە لە کرماشان ڕووی داوە.
دۆخی ٧ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە و بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان ڕاگواستراون.
هۆکاری ئەو ڕووداوە، تەڕ بوونی ڕێگا بە هۆی باران ڕاگەیێندراوە.
دەگوترێ بریندارەکان لە لای سەر و دەستیانەوە، ئازارێکی زۆریان پێگەیشتووە.
ناستانداردبوونی ڕێگاکان و هەروەها ترۆمبیلەکان لە ئێران و هەروەها نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست لە وەرزی تووشیی و باران و بەفردا، هۆکاری سەرەکیی ڕووداوی هاتووچۆ لە کوردستانە.
زۆربەی شارەکانی کوردستان ەل مەودای ڕێگاکانیان، هیچ بنکە و فەرمانگەیەکی خزمەتگوزارییان نیە تا فریای کەسانی لێقەوماو و تووشهاتوو بکات.
فەرمانگەی ڕێگا و بانی زۆرێک لە شارەکانی کوردستان، کەرستە و ترۆمبیلی پێویست بۆ خاوێنکردنەوەی ڕێگاو بان لە کاتی تووشی و بەفریان نیە و ئەوەش هەموو ساڵێک کێشە دەنێتەوە و ڕووداوی دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە.