به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، تا ئێستا ژمارەیەک له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كوژراو یان بریندار بوون.
شاره‌كانی كه‌لار، كفری، سلێمانی، قه‌ڵادزێ، سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاهێدی خۆپیشاندان له دژی بارودۆخی قه‌یراناویی هه‌رێم، به‌تایبه‌ت بێئهنجاممانهوهی دانووستانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان، نه‌دانی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خراپتربوونی دۆخی ئابوریی كۆمه‌ڵگا بوو.
لە درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینانه‌دا، ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كیی خۆپیشاندانه‌كه به‌لاڕێدا برا كه له ئه‌نجامدا هێرش كرایه سه‌ر به‌شێك له بنكه و باره‌گاكانی حیزبه‌كانی باشوور، به‌تایبه‌ت باره‌گاكانی پارتی دێموكراتی كوردستان و له چه‌ندین شوێنی وه‌ك حاجیاوا، سه‌نگه‌سه‌ر و كه‌لار توندوتیژی لێكه‌وته‌وه و چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی و پۆلیس و كادری حیزبه‌كان بریندار بوون یان گیانیان له‌ده‌ستدا.
كارناسان و چاودێرانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه دوژمنانی كوردستان و له سه‌رووی هه‌موانەوە كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵی تێکدەرانە لەم بوارانەدا دەگێڕن.
بەپێی ئاماره‌كان، تائێستا پێنج کەس لە خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستاندا لە قەڵادزێ و لە کەلار کوژراون و ١٤٤ کەسیش لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستاندا برینداربوون کە بەشێکیان سەر بە هێزە ئەمنییەکان بوون. ڕێكه‌وتی ٢٠١٥/١٠/١٠ بەهۆی گرژیی خۆپیشاندانەکانەوە لە کەلار دوو گەنج کوژران، هاوکات لە خۆپیشاندانی قەڵادزێدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان کوژرا.
شایانی باسه ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش‌یش هێرش كردن بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتیی به ئه‌ركێكی ئیسلامی ناوزەد کردووە و گوتوویه‌تی کە هێرش كردن بۆ سه‌ر پارتی، هێرش كردنه بۆ سه‌ر سه‌هیۆنیزم.