ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی رۆژی كورد

0
791

ڕۆژی كورد :
ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن، مافی مرۆڤ، مافی په‌نابه‌ران، مافی ژنان و منداڵان و ده‌یان پرس و بابه‌تی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی خزمه‌ت به‌ مرۆڤایه‌تیی

وه‌كوو ئه‌وه‌ی پێشتریش و چه‌ندین جا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ڕامانگه‌یاندووه‌ و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی به‌ ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ بواره‌كانی ڕاگه‌یاندن، مافی مرۆڤ، په‌نابه‌ران. مافی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان، ژنان و منداڵان به‌ چه‌ندین زمانی جیاواز بێ جیاوازی ته‌نیا  له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و به‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه‌ ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ و وڵاتانی بیانی و گه‌یاندنی ده‌نگی كپكراوی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ گوێی ڕێكخراوه‌ گه‌وره‌ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی وه‌گڕخستووه‌ و پێداگر بووه‌ له‌ به‌روه‌پێش بردنی ئامانج و ئارمانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌نیا له‌ پێناو ڕاستی و ڕاستگۆیی و ڕاستبێژی دا و له‌ به‌رانبه‌ر زۆڵم و سته‌می داگیركه‌ران بێده‌نگ نه‌بووه‌ و نابێت. زۆر به‌ داخه‌وه‌ لێره‌ و له‌وێ ده‌بیسترێت و گوێمان لێبووه‌ زۆر له‌ ئه‌ندامانی بیرته‌سك و ناسیاسیی حیزب و پارته‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له‌وپه‌ڕی به‌رچاوته‌نگی و نه‌بوونی بڕوایان له‌ ئاستی ڕاستگۆیی ناوه‌نده‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان و به‌ تایبه‌تی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ندامان و به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و زۆر جار هۆشدارییان به‌ ئه‌ندامان و ڕۆژنامه‌نووسانی ناوه‌نده‌كه‌مان دا سه‌باره‌ت به‌ وازهێنان له‌ چالاكی و هاوكاری كردنی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد.
پێویسته‌ دووپاتی بكه‌ینه‌وه‌ و ئاماژه‌ی پێ بده‌ین كه‌ ناوه‌ندی ڕۆژی كورد له‌ هه‌موو ساڵه‌كانی چالاكی و تێكۆشانی له‌ ئاستی ڕاگه‌یاندن به‌ ده‌یان و سه‌دان به‌رپرس، ڕۆژنامه‌نووس، هه‌واڵنێر و چالاكی سیاسی و مافی مرۆڤی هاوكاری ناوه‌نده‌كه‌مانیان كردووه‌ كه‌ زۆربه‌یان ئه‌ندامی پارت و ڕێكخراوه‌ سیاسییه‌كان بوون به‌ڵام هه‌موو به‌ تێكڕا هه‌وڵیان داوه‌ سه‌ربه‌خۆیی ناوه‌نده‌كه‌مان و پرستیژ و به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بپارێزن و بێ حۆرمه‌تی به‌ هیچ لایه‌نێكی كوردستانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ نه‌كرێت و ڕیگا نه‌درێت تۆوی دووبه‌ره‌كی و چه‌ن به‌ره‌كی بكه‌وێته‌ ناوه‌نده‌كه‌مان و هه‌موو به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌كه‌مان وه‌كوو برا و پشتیوان پێكه‌وه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بوون و هه‌وڵه‌كانیان وه‌گڕ خستووه‌ بۆ له‌ناوبردنی هیزی دوژمنی ده‌ره‌كی نه‌ك هاندانی تێكهه‌ڵچوونه‌ ناوخۆییه‌كان و ناو حیزبییه‌كان. جارێكی دیكه‌ دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌ندامان و به‌رپرسانی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد تێكه‌ڵاوێكن له‌ ئه‌ندامانی هه‌موو حیزب و پارته‌ سیاسییه‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌ڵام به‌ بۆچوونی و بڕوای سه‌ربه‌خۆ و جیاواز و مێشكێكی كراوه‌ كه‌ هه‌موو به‌ تێكڕا هه‌وڵه‌كانیان وه‌گڕ خستووه‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌ ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بێ هیچ جیاوازییه‌ك و هیچ به‌رچاوته‌نگییه‌ك.
ناوه‌ندی رۆژی كورد به‌ گۆڕتر له‌ جاران و به‌ هێزتر له‌ پێشوو هه‌وڵ ئه‌دات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد و گه‌یاندنی ده‌نگی كپكراوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان به‌ گوێی ڕێكخراوه‌ مافی مرۆڤییه‌كان و ناوه‌نده‌ مرۆڤدۆسته‌كانی هه‌موو دونیا و بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌كانمان ساتێك هه‌دا ناده‌ین و ڕه‌خنه‌ و توانجه‌كانتان بۆ ساتێكیش له‌ تێكۆشان ڕامانناگرێت و بێ هیوامان ناكات.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی ڕۆژی كورد – پاریس

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.