ڕوسیە داوای درووست بوونی کۆمارێکی فیدرالی لە سووریە دەکات

0
666

ڕۆژی شەممە لە سووریە، ئاگربەست دەستی پێکرد، تورکیە لەسەر سنوورەکانی ڕووسیە هێزی لە ئامادەباشی دان، هەندێک وڵات باس لە شکاندنی ئاگربەست لە لایەن لایەنە بەرانبەرەکانیانەوە دەکەن و یەکتر تاوانبار دەکەن کە ئاگربەستیان شکاندووە.

دانیشتنی ژنێڤ بە بێ ئامادەبوونی کوردەکان و بێ ئەوەی کە ئەنجامێکی تایبەت و دیاری هەبێ، کۆتایی پێهات و سیستەمی داهاتووی سووریە هەروا لە جغزێکی ئاڵۆزدا ماوەتەوە و ئامریکاش ڕەزامەندی خۆی لەسەر مانەوەی بەشار ئەسەد تا ساڵی ٢٠١٧ ڕاگەیاندووە.

تا ئێستا ئێران و ڕووسیە وەک دوو پشتیوانی سەرەکی ئێران پێداگرییان لەسەر مانەوەی ئەسەد کردووە، هەرچەند بە پێی زانیارییەکان ئێران سەرجەم هێزەکانی وشکانی خۆی لە سووریە کشاندۆتەوە و هەندێ لە کاربەدەستانی ڕووسیەش دەستیان کردووە بە ڕەخنە گرتن لە درێژەپێدانی شەڕ لە لایەن ئەسەدەوە.

سرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیە لە لێدوانێکی نوێدا وتوویە، هیوادارە بەشدارانی وتووێژەکانی ئاشتی سووریە لەمەڕ پێکهێنانی کۆمارێکی فیدراڵ لە سووریە، پێک بێن. پێکهاتنی وڵاتێکی فیدراڵ، داخوازی کوردەکانی ئەو وڵاتەیە.

ڕیابکۆف هەروەها گوتیشی: سووریەییەکان دەبێ پوێوەرگەلی تایبەتییان بۆ داهاتووی سووریە و پێکهاتەی ئەو وڵاتە بۆ پاراستنی گشتییەتی خاکی ئەو وڵاتە و لە ناویاندا، پێکهێنانی کۆمارێکی فیدراڵ هەبێ.

شایانی باسە کە یابکۆف لەمەڕ ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیە لەسەر سنووری سووریە، پەشێوی خۆی دەربڕی و گوتی ئەو کردەوەی تورکیە مەترسییەکی مەزنە بۆ شکانی ئاگربەست لە سووریە.

هەروەها پیویست بە باس کردنە کە ساڵح موسلیم و بەرپرسانی سەربازیی (ی پ گ) لە دیمانە و وتووێژەکانی خۆیاندا بە بەردەوامی دووپاتیان کردۆتەوە کە ئەوان بیر لە جیابوونەوە و دەوڵەتی کوردی ناکەنەوە و بیریشیان لێ نەکردۆتەوە و دەیانهەوێ لە سووریەیەکی یەکگرتوو و فیدرالیدا لەگەڵ گەلانی برایان لە سووریە بژین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.