ڕنوو لە ئورمیە، گیانی دوو کەسی ئەستاند و دوو ماڵی تێکدا

0
626

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، دۆینی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە گوندی بەردەسووری ناوچەی سۆمابرادۆستی ئورمیە، بە هۆی ڕنوو دوو کەس گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان بە هۆی هاتنی ڕنوو سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەیەک لە ناو ماڵەکەی خۆیاندا کەوتوونەتە بەر ڕنوو و بە هاوکاریی خەڵکی گوند و فریاکەوتنیان، توانیان بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەکە ڕزگار بکەن بەڵام ٢ کەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە دوای گەیشتنیان بە نەخۆشخانە، کۆچی دواییان کردووە.

ئەندامانی تری بنەماڵەکە کە ئەوانیش دەگوترێ ٢ کەسن، بە توندی بریندار بوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

هەروەها لە گوندی کەلاسێ ـی ناوچەی مەرگەوەری ئورمیەش ڕنوو هاتووە و ماڵێکی ڕماندووە بەڵام ئەندامانی بنەماڵەکە بە هاوکاریی خەڵکی گوند، ڕزگار کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت