ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی ئێرانی كه‌ خوازیاری ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یانن، له‌ لایه‌ن سه‌رۆك تڕامپ له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رانی ناتۆ له‌ له‌نده‌ن

0
769

ڕۆژی كورد :
دۆناڵد تڕامپ، سه‌رۆك كۆماری ئامریكا له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ كه‌ له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت، چه‌ندین دیدار و چاوپێكه‌وتنی كرد و له‌ ڕه‌وتی ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌دا چه‌ندین جار ئاماژه‌ی به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران و پشتیوانی ده‌وڵه‌تی ئامریكا له‌ خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته‌ كرد. سه‌رۆك تڕامپ باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ خۆپیشانده‌ران خوازیاری ئازادین و ئێمه‌ش به‌ ته‌واوه‌تی پشتیوانییان لێ ده‌كه‌ین.

سه‌رۆك تڕامپ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ٣ی دیسامبر له‌ ڕه‌وتی یه‌كێك له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانی خۆی به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند : ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا پرسیاریان لێكردین سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕازی ئێران و ڕه‌وتی گوزه‌رانیان له‌ ئێستادا، ئێمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پشتیوانییان لێ ده‌كه‌ین و له‌ سه‌ره‌تایش هاوكات پشتیوانی خۆمان ڕاگه‌یاندووه‌. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا هه‌واڵنێرێك له‌ سه‌رۆك تڕامپ پرسیاری كردبوو كه‌ پشتیوانی له‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئێران ده‌كات؟ تڕامپ له‌ وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاندبوو به‌ باشی ده‌زانین له‌ ئێستادا كاردانه‌وه‌مان نه‌بێت به‌ڵام هاوكات، وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان نه‌رێنییه‌.
سه‌رۆك تڕامپ له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كه‌ی خۆی له‌و كاته‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا و وتی : ئه‌و كاته‌ی پرسیاریان لێكردم كه‌ پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین؟ ئێمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه‌ تێنه‌گه‌یشتین، كه‌ ئایا مه‌به‌ستی ئه‌وان پشتیوانی ئابوورییه‌؟ له‌ ڕاستییدا ئێمه‌ پشتیوانی ئابوورییمان له‌ خۆپیشانده‌ران نه‌كردووه‌، هاوكات له‌ سه‌ر ئه‌و بڕواین كه‌ تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌ خۆپیشانده‌ران داخوازی یارمه‌تیی و پشتیوانی ئابوورییان لێ نه‌كردووین ئه‌گینا له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ یارمه‌تیمان بكردایه‌ت.
سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له‌ دریژه‌ی وته‌كانی ئه‌وه‌ی زیاد كرد و وتی : ئێمه‌ زۆر شێلگیرانه‌ پشتیوانی له‌ جه‌ماوه‌ری ناڕازی ئێران ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ كه‌ به‌شداری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان كردووه‌ خوازیاری ئازادی و مافه‌كانی خۆیانن و ئیمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی پشتیوانییان لێ ده‌كه‌ین. له‌ ده‌رئه‌نجامدا ویستم ڕایگه‌یه‌نم كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و پرسیاره‌یان بۆ درووست بووبێت، له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ دراوه‌ته‌وه‌. داوای پشتیوانی و یارمه‌تیی ماڵی له‌ ئێمه‌ نه‌كراوه‌ و من ته‌نیا ویستم متمانه‌تان پێ بده‌ین كه‌ هه‌مووتان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ وه‌ڵامه‌كانی ئێمه‌ تێبگه‌ن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.