ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەویی کۆشکی سپی: بەپێی بەڵگە و وێنەکان. بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

0
725

ژنێرااڵ هێربێرت ریمۆند مەک مێستێر، ڕاوێژکاری تەناهیی نەتەوەویی کۆشکی سپیی ئامریکا دەڵێ: بەپێی ئەو بەڵگە و وێنانە کە بڵاوبووەتەوە و لەبەر دەستمان دایە، نیشان دەدات کە بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

ڕۆژی کورد: مەک مێستێر ڕۆژی شەممە ۱۷ی فێبرییە بەرامبەر بە ۲٨ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦ لە دانیشتنی تەناهیی مونیخ لە ئاڵمان کرد و گوتی: بەپێی لێکۆڵینەوەکان و بەڵگە بەدەست هاتووەکان ڕێژیمی ئەسەد کەڵکی لە چەکی کیمیایی وەرگرتووە.

ڕاوێژاکری تەناهیی نەتەوەیی ئامریکا هەروەها پێداگری کرد: کاتی ئەوە هاتووە کە کۆمەڵگایی نێودەوڵەتی لێپرسینەوە لە دیمەشق بکات بەرامبەر بەو کارانەی.

ژنێراڵ مەک مێستێر، کە لە دانیشتنی تەناهیی مونیخ قسەی دەکرد داوای لە کۆمەڵگایی نێودەوڵەتی کرد، یارمەتیدەری ڕێکخراویی قەدەغەیی چەکی کیمیایی بن و هاوکاری ئەم ڕێکخراوە بکەن.

قسەکایی یاریدەدەری تەناهیی نەتەوەیی ئامریکا لە کاتێکدایە کە بەپێی بەڵگەکان کە ئاشکرابووە دەوڵەتی تورکیە بۆ هێرش کردنەسەر عەفرین کەڵکی لە چەکی کیمیایی وەرگرتووە.

بەرپرسانی ئامریکا ڕۆژی پێنجشەممە ۱ی فێبرییە ڕایانگەیاند کە ئەگەری زۆرە دەوڵەتی سووریە دەستی بە نوێترین چەکە کیمیاییەکان ڕاگەیشتبێت. دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا گوتی: لەئەگەری درێژەی هێرشی کیمیایی ئەوە دەوڵەتی ئامریکا پشت بە هێرشی سەربازی دەبەستێت.

هەروەها دەوڵەتی فەرانسە ڕۆژی هەینی ۲ی فێبرییەی ۲۰۱٨ گوتی: زۆر نیگەرانن لەوەی کە دەوڵەتی سووریە بەڵێنەکانی خۆی شکاندووە بۆ درووست کردنی چەکی کیمیایی. فەرانسە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی خەریکی لێکۆڵینەوەن لەوەیی کە بزانن ئایا لەم هێرشانەی ئەم دواییەدا کەڵک لە چەکی کیمیایی وەرگیراوە.

هێزەکانی هاوکاری و گرووپی پزیشکەکان کە لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی شۆرشگێرەکاندان لە نزیک دیمەشق، دەوڵەتی سووریەیان تاوانبار کردووە کە مانگی ڕابردوو و بەتایبەت سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، سێ جار گازی کولۆری بەکارهێناوە.

ئاگنێس وێن دێرموهێل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە گوتی: لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی جیهانی چاوەدێری چەکە کیمیاییەکان(OPCW) نیشاندەری ئەوەیە کە دەوڵەتی سووریە بەڵێنی خۆی بۆ لەنێوبردنی چەکە کیمیاییەکانی نەبردووەتەسەر و یاساکانی کۆنوانسیۆنی جیهانی بۆ چەکی کیمیایی شکاندووە.

ون دێرموهێل بە هەواڵنێرەکانی دانیشتنی ڕۆژانەی ئانلاینی ڕاگەیاند: ئەمە ترسەکانی ئێمە تادێت زیاتر دەکات. فەرانسە ڕێگە نادات یاساکانی کۆنوانسیۆنی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بشکێندرێت.

سەرۆک کۆمار بەشار ئەسەدبەکارهێنانی ئەو چەکانەی لێ قەدەغە کراوە کە ساڵی ۲۰۱۳ لە ڕێکەوتنێکی نێوان ڕوسیە و ئامریکادا واژۆیی کرد.

ون دێرموهێل هەروەها گوتی: ئێمە لەگەڵ هاوکارەکانمان بەشێوەیەکی چالاک خەریکی لێکۆڵینەوەین سەبارەت بەوەی کە ئایا دەوڵەتی سووریە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

هێرشێکی قورس ساڵی ۲۰۱۷ بەگازی سارین کرایە سەر دژبەرانی ئەسەد، کە بوو بەهۆی ئەوەیی ترامپ لە بەرامبەردا هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر بنکەیی شایەرات، کە دەگوترێ هێرشەکەی دەوڵەتی سووریە لەوێوە ئەنجام درابوو.

ئێمانۆێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرانسە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هێرشێکی نوێی کیمیایی ئەنجام بدرێت، پاریس دەتوانی یەکلایەنە هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر سووریە، هەرچەند ئەو ڕایگەیاندووە کە هەرجۆرە کردەوەیەک لەگەڵ تڕامپدا باس دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.