ڕاوێژکاری ترامپ: سەرەکیترین هەنگاوی ترامپ، هاوپەیمانەتی لەگەڵ عەرەبەکانە

0
627

ڕۆژی کورد: وەلید فارس، ڕاوێکاری ترامپ لە سیاسەتی دەرەکی، لە وتووێژێک لەگەڵ بی بی سی و لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئایا ترامپ، ڕێکەوتننامەی بەرجام دەدڕێنێ گوتی: “لەوانەیە دڕاندن، وشەیەکی قورس بێت بەڵام ئەو ڕێکەوتننامەیە کە پێشتر کراوە، وێڕای ئوروپاییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، جارێکی تر چاوی پێدادەخشێندرێتەوە”.

فارس ئاماژەی بە دەست تێوەردانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا کرد و گوتی: “ئەو ڕێکەوتننامەیە بەو شێوەی کە ئێستا هەیە و ١٥٠ میلیارد دۆلار بۆ ئێران بنێردرێ ئەویش بێ ئەوەی لە هەمبەردا ئێران هیچ شتێک بدات و لە لایەکی تریشە ئێران لە ئێستادا لە ٤ وڵاتی ناوچەکە دەست تێوەردان دەکات، بۆ دەوڵەتی ترامپ قەبووڵ ناکرێ”.

وەلید فارس لەمەڕ ڕیزبەندیی سیاسەتی دەرەکیی ترامپ گوتی:”یەکەم بابەتی گرنگ بۆ دەوڵەتی ترامپ لە ڕووی سیاسەتی دەرەکییەوە، نەمانی داعش ـە و شێوەی هەڵسووکەوتی دەوڵەتی ترامپ لەگەڵ داعش، لەگەڵ ئەو سیاسەتەی ئێستا زۆر جیاواز دەبێت و چڕ وپڕ دەبێ.

وەلید فارس باسی لە پێکهێنانی هاوپەیمانی لەنێوان ئێران و عەڕەبەکان کرد و گوتی: “دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا، هاوپەیمانەتییەک لەگەڵ عەڕەبەکان پێک دێنێت و سیستەمی بەرگریی ئوروپاییەکانیش بۆ وەستانەوە لە هەمبەر تیرۆریسم بەکار دێنێ.

ڕاوێژکاری ترامپ، لەمەڕ چۆنیەتی پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و ڕووسیەش لە دەوڵەتی ترامپدا گوتی: “هەڵبەتە ترامپ لەگەڵ ڕووسەکان دانوستان دەکا بەڵام ئەوە بە واتای دابەش کردنی جیهان لەگەڵ ڕووسەکان نیە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش، هاوکاری لەگەڵ ڕووسەکان پەرە پێدەدەین.

وەلید فارس هەر وەها گوتیشی: بەر لە هەر شتێک هەوڵ دەدرێ هاوپەیمانییەک لەگەڵ عەڕەبە میانەڕەوەکان بکرێ و حەزمان وایە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی کەنداو وەک ئۆردۆن و میسر بکەین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت