چەند پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان بە هۆی تەقینەوەیەک شەهید و بریندار بوون

0
979

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، چەند پێشمەرگەیەکی ئەو پارەتە، بریندار و شەهید بوون.

پارتی ئازادیی کوردستان لەمبارەوە لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە: “لە ئاکامی تەقینەوەی TNT چێنراوی هێزەکانی دوژمن لە رێگای هاتووچۆی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون. “

پارتی ئازادیی کوردستان خۆی لە دانی هەواڵی زیاتر لەمبارەوە و هەروەها ئاشکراکردنی ناوی شەهید و بریندارەکان پاراستووە و ڕایانگیاندووە “بە روونبوونەوەی وردی رووداوەکە، هەواڵ و زانیارییەکانی بڵاو دەکەینەوە.”

نوێ دەکرێتەوە………

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت