چەند ناوەندی کوردستانی، چالاکییەکی هاوبەش بۆ پشتیگیری لە سەربەخۆیی کوردستان لە پاریس بەڕێوە دەبەن

0
1041

ڕۆژی کورد: بڕیارە ڕێکەوتی ٢٢ی مانگی سێپتامبری ٢٠١٧، چالاکییەکی بەربەرین بە بەشداریی ناوەندی ڕۆژی کورد، نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له‌ فه‌ڕانسە  و به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی ڕووداو و به‌ هاوكاریی ئه‌نیستیوی كورد له‌ پاریس، رێكخراوی هه‌بوون و كومیته‌ی ڕێفراندۆم و كه‌مپه‌ینی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ پاریس بەڕێوە بچێت.

دەقی بانگەوازەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:

 بانگەوازێک بۆ سەرجەم کورد و کوردستانیان

هەروەک ئاگادارن بۆ یەکەم جار لە مێژوودا،  بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە بچێ.

ئێمە وەک چەند ناوەند و ڕێکخراوی کوردستانی، بەو بۆنەوە، چالاکییەکی پشتگیریی کاتی بۆ”بەڵێ” گوتن بە سەربەخۆبونی کوردستان بەڕێوە دەبەین.

هەروەها بۆ جاری یەکەم، کەمپەینێکی ئینترنێتی ڕێک دەخەین و پێشانگایەکی کاتیی وێنەش بەڕێوە دەبەین.

لە ڕۆژی چالاکییەکەدا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەموومان پەیامێکی پشتیوانی لە سەر تۆڕە میدیاییە کۆمەڵایەتییەکان بە هەشتەگی #YESKurdistan بڵاو دەکەینەوە.

لە ناواخنی بەرنامەکەماندا، موزیک، گۆرانی و هەڵپەڕکێ پێشکەش دەکرێن.

ئەو چالاکییە ڕۆژی ٢٢ی مانگی سێپتامبر، بەڕێوە دەچێ.

شوێنی بەڕێوە چوونی چالاکی: la République – Parîsê

کات: کاتژمێر ١٧

تکایە بەشدار بن و ئاڵای کوردستان لەگەڵ خۆتان بێنن.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت