چیتر ئیزن نادرێ ترۆمبیلی ئەمریکایی هاوردەی ئێران بکرێت

0
828

لە درێژەی تەنگژە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە کە چیتر ئیزن نادات ٢٤ جۆر ترۆمبیلی ئەمریکایی هاوردەی ئێران بکرێت.

ڕۆژی کورد: هەروەک پێشتر محەممەدرەزا نیعمەتزادە، وەزیری پیشە و بازرگانیی ئێران باسی کردبوو، ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ناوی ٢٤ مۆدیل ترۆمبیلی ئەمریکایی لە لیستەی ترۆمبیلە ئیزن پێدراوەکان بۆ هاوردە کردن بۆ ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ سڕاوەتەوە.

لە هەمان کاتدا هەواڵدەریی میهری ئێران باسی لە بەتاڵ کرانەوەی مۆڵەتی هاوردە کردنی ٢٠٠ ترۆمبیلی شۆرلێت کە بڕیار بوو هاوردەی ئێران بکرێن، کردووە کە دەگوترێ حەوت میلۆن دۆلار بایەخیان هەیە و لە کارخانەی جنرال مۆتۆرزی ئەمریکا لە کوریای باشوور کڕدرابوو و بڕیار بوو هاوردەی ئێران بکرێن.

شایانی باسە کە عەلی خامنەیی، ڕێنەری ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١ی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە ناو کرێکاران، ڕەخنەی لە هاوردە کردنی ترۆمبیلی بەرهەم هێنراویئەمریکایی بۆ ئێران گرت و گوتی :”خودی ئەمریکاییەکان بە هۆی لەسەرەوە بوونی تێچووی زۆری ئەو ترۆمبیلانە، حەز ناکەن ئەو ترۆمبیلانە بکڕن، کەچی ئێمە لەو دۆخەی ئێستادا هاتوون لە فڵان و فیسار کارخانەی ئەمریکایی کە خەریکە تێدادەچێ، ترۆمبیل دەکڕین، ئەوە جێگای سەرسووڕمانە.”

ا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.