چالاکانی مەدەنی سەردەشت رێزیان لەقوتبەدین سادقی گرت

0
565

چالاکانی مەدەنی سەردەشت رێزیان لەقوتبەدین سادقی گرت

چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت بە بۆنەی ٧ی پووشپەڕ و کارەکانی قوتبەدین سادقی تەندیسێکیان وەکوو ڕێز لێنان پێشکەش بەو هونەرمەندە کوردە کرد.
چالاکانی شاری سەردەشت وەکوو وەفا و رێزلێنان لەکارەکانی دەرهێنەری کورد قوتبەدین سادقی و گرووپەکەی بە بۆنەی پێشکەش کردنی شانۆی “بێ تۆ باشتر” لەسالونی “وەحدەت”ی مەهاباد، ئامادەی نمایش کردنی شانۆکە بوون.

پاش کۆتایی هاتنی شانۆی ” بێ تۆ باشتر ” لە سەر داوای چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت ئەندامانی گرووپی شانۆکە دەستیان بە خوێندنی سروودی” بە تەنیا جێم مەهێڵن” کردووە.

دواتر یەکێک لە ئەکتەرەکانی شانۆ بە نوێنەرایەتی لەقوتبەدین سادقی خەلاتی رێزلینانی بە بە نیشانەی وەبیر هێنانەوەی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە ٧ی پووشپەڕدا، وەرگرتووە.

ناوەڕۆکی شانۆکە باس لە بەسەر هاتی هاووڵاتییانی کورد دەکات لە شارەکانی، سەردەشت، مەهاباد، نۆدشە، ئیلام، کێودەشت و ئەهەر، کەلە یەکێک لە تێرمیناڵەکانی تاران خەریکی کار کردن و هەر یەکێکیان خاوەنی چەند کێشە وگرفتن و لە هەمان کاتدا بنەماڵەیەکی لێیە کە بە هۆی کیمیابارانەکەوە تووشی چەندین نەخۆشی بووتەوە.

دکتور قوتبەدین سادقی لە شاری سنە لە ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە دایک بووەو دکتورای لە بورای شانۆ لە زانکۆی سووربوونی فەرانسە بە دەست هێناوە و ئێستاش مامۆستای زانکۆ لە رشتەی شانۆ و مێعماری دایە.

قوتبەدین سادقی خاوەنی ٣٣ شانۆنامە و ١٢٠ وتاری لێکۆڵێنەوەیی و دەرهێنەری ١٠ کورتە فیلمە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.