چالاکانی سنە بۆ درێژەپێدان بە ناڕەزایەتیەکان، لە ڕێگای ڕۆژی کوردەوە داواکاریەک بڵاو دەکەنەوە

0
587

چالاکانی مەدەنی و سیاسیی شاری سنە بۆ درێژەپێدان بە ناڕەزایەتیەکان لەو شارە لە ژێر گوشار و هەڕەشەی ڕژیم، داواکاریەک ئاراستەی هاوشاریانیان دەکەن.

ڕۆژی کورد: لەو داواکارییەدا کە بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد نێردراوە، چالاکانی مەدەنی و سیاسیی سنە، داوا دەکەن، ناڕەزایەتیەکان لە گەڕەکەکانی قەراخ شار بەڕێوە بچێ.

دەقی داواکاریەکە بەم شێوەیە:

سڵاو

ئه‌مڕۆ دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، سنە له ڕۆژانی پێشوو زیاتر ئه‌منییە‌تی کرابوو. هێزێکی زۆر له یەگانی دژە شۆڕش، هێزی ئینتزامی، یەگانی سه‌رکوتکەرری سپای تیرۆریستیی پاسداران، بەسیجیەکان و چێو بەەدستە‌کان، تە‌واو شه‌قام و مە‌یانە سەرەکیەکانی شار، له‌وانە؛ شه‌ش به‌همەن، مه‌یان ئێقباڵ، فردەوسی، دە‌ور مه‌یان، شاپوور، شەقامی سیرویس، بلواری کوردستان، ژێر پرد مه‌لاوە‌یسی، شه‌قام نە‌فتە ڕه‌شه مۆڵ درابوون و بە گشتی، هێزی خۆیان له ناوە‌ندی شار کۆکردبۆوە و له ئێواڕهدا شەقام و مە‌یانە‌کانیان یە‌ک تەره‌فه کرابوون.

بۆیە، ئێمە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی سنە، داواکارین بۆ به‌رپڕچدانە‌وە‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕەژیم و به‌رێوبردنی خۆپێشاندانە‌کان له نێو گە‌ڕە‌ک و کۆڵانی شارە‌کەکانی دە‌وروبه‌ری سنە‌، له کاتژمێر ٧ ـی ئێواره کۆ ببنەوە و درووشمی خۆیان بدەن و ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن.

بە‌م  شێوەیە ئه‌و کۆبوونەوە و چەق خستنی ڕ‌ژیم له ناوە‌ندی شار ده‌شێوێ و پڕژوبڵاوە‌یان پێدە‌کری و ڕاحەتتر خە‌ڵک دە‌توانن ناڕه‌زایە‌تیی خۆیان ده‌رببڕن و له ئەگەری هاتنی هێزە‌کانی ڕەژیم بۆ ناو گه‌ڕە‌ک و شەقامەکانی شارە‌کەکان، خە‌ڵک بە دار و به‌رد و کوکتۆل مۆلۆتۆف ڕووبه‌ڕوویان دەبنەوە.

کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی سنە

دووشەممە ١١ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.