چاره‌نووسی چوار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كامیارانی ناڕوونه‌

0
519

چوار كه‌سی خه‌ڵكی شاری كامیاران لە لایەن هێزەكانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر كراون و تاكوو ئێستا هیچ زانیاریێك لە مەر هۆكاری گیرانیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە بڵاو نەكراوەتەوە.
ئه‌و چوار هاووڵاتیه‌ كورده‌ی خه‌ڵكی گوندی موچشی سەر بە شاری كامیاران بە ناوەكانی، فەرهاد ساعدی موچش، پەیام ساعدی موچش، سیروان و حسین ساعدی موچش ماوەی دوو مانگ و نیوە لە لایەن ئیتلاعاتی كامیارانەوە دەستبەسەر كراون و تاكوو ئێستا هیچ زانیاریێك لەمەر بارودۆخیان لە بەردەستدا نییە.
و سەرەرای بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان هیچ زانیاریێكیان له‌ لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ پێ نەدراوە.
بنەماڵەی ئەو زیندانیانە سەردانی ئیتلاعاتی سنە و كامیارانیان كردووە بەڵام ئیتلاعات لە وڵامدانەوە خۆی دەبوێرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.