چاردە کیلۆ زێڕ لە زێڕفرۆشییەکی زێوەی مەرگەوەر دزرا

0
947

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەڕگەوەری ئورمیە، شەوی ڕابردوو، زێڕفرۆشییەکی زێوەی مەڕگەوەر تاڵان کراوە و ١٤ کیلۆگرەم زێڕی ناو دووکانەکە دزراوە.

خاوەنی ئەو دووکانە هاووڵاتییەکی کوردی ئەو دەڤەرەیە بە ناوی فەیسەل فەرەجی خەڵکی گوندی قایەر.

تا ئێستا دزیی بەو شێوەیە لە ناوچەی مەرگەوەر بێ وێنەیە و نموونەی نەبووە.

بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، دز یان دزەکان دیواری ئەو زێڕفرۆشییەیان بڕیوە و کامێرای چاوەدێرییەکەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

دەگوترێ ئەو دزییە کەم وێنەیە، شەوی ڕابردوو واتا پێنج شەممە ١١ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕووی داوە.

تا ئێستا هیچ کەس لەم پێناوەدا دەستبەسەر نەکراوە.

ئەو دزییە لە حاڵێکدا لە شارەکی زێوەی مەرگەوەر کراوە کە سێ ناوەندی سەربازیی ڕژیم لەو شارۆچکەیە بوونیان هەیە و بەردەوام لە ڕووی سیاسییەوە ناوچەکە کۆنترۆڵ دەکەن و کەمترین جووڵەی ئەندامانی حیزبەکان لەو ناوچەیە کۆنترۆڵ دەکرێ.

هەروەها بنکەیەکی ڕژیم لە ٥٠٠ میتریی ئەو زێڕفرۆشییە هەڵکەوتووە.

photo_2016-12-02_21-44-23

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت