پەیکەرتاشێکی بۆکانی، پەیکەرێکی مامۆستا هەژاری له‌ به‌فر دروست کرد

0
1265

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، زانا عەزیزی، هونەرمەندی پەیکەرتاشی بۆکانی پەیکەرێکی بەفری لە شاعیری ناسراوی کورد “مامۆستا هەژار موکریانی” دروست کردووە.

بەرزایی ئەو پەیکەرە نزیک بە ١٨٠ سانتی میترە.

پەیکەرەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس، شاعیری ناوداری کورد، پەیکەری هونەرمەند حەسەن زیرەک و پەیکەری مامۆستا هەژار، سێ بەرهەمی ئەو هونەرمەندە کوردەن کە لە شاعیران و هۆنەرانی کوردی تاشیوە.

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار، شاعیر و وەرگێڕی ناسراوی کورد، لەدایک بووی١٣ی نیسانی ١٩٢١ لە شاری مەھابادە و ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ١٩٩١ لە کەرەج کۆچی دوایی کردووە.

مامۆستا ھەژار برای گەورەیدوکتور  سادق شەرەفکەندی سکرتێریی گشتیی پێشووتری  حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

مامۆستا هەژار لە سەردەمی کۆماری کوردستان، نازناوی شاعیری میلی پێبەخشراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت