پەنابەرەکەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە دوورگەى ناورۆ: ڕێکەوتنى حکومەتى ئوسترالیا لەگەڵ حکومەتى ئەمریکا قبوڵ ناکەین

0
779

ڕۆژی کورد: لەپاش ڕێکەوتنى حکومەتى ئوسترالیا لەگەڵ حکومەتى ئەمریکا بۆ نیشتەجێکردنى پەنابەرانى دوورگەى ناورۆ و پاپانیوگینیا  لە ئەمریکا، پەنابەرێکى کورد کە  ئێستادا لە دوورگەى مانوسى پاپانیوگینیایە ڕەخنە لەو ڕێکەوتنە دەگرێت.

 بەهرۆز بوچانى، ئەو ڕۆژنامەنووسە پەنابەرە  کوردەى ڕۆهەڵاتى کوردستانە کە لە دوورگەى مانوسى پاپانیوگینیا و زۆربەى نوسینەکانى کەلە لەسەر ماڵپەرى ڕۆژنامەى گاردیان بڵاودەبێتەوە، باس لە خراپىی گوزەرانى پەنابەران لەکەمپەکانى ئەو دوو دوورگەیە دەکات و بە توندى ڕەخنە لە سروشتى ئەو ڕێکەوتنە دەگرێت.

بوچانى لە نوێترین نویسیدا دەڵێت دڵخۆشە بەوەى کە دواجار دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکى ئارام بەڵام توڕەشە لەوەى کە ڕێز لە ئیرادەى ئەوان نەگیراوە و هەموو شتێکیان بەزۆر بەسەردا سەپێنراوە. ئەو تەواوى پڕۆسەکە بە نادادپەروەرانە وەسف دەکات.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە هەروەها دەڵێت: ” زەحمەتە بەبێ هیچ دادپەروەرییەک ئەم دوورگەیە بەجێ بهێڵم. ئەدى کوا مافى من وەک مرۆڤێک؟ بۆ من زەحمەتە ئەم بژاریەدە قەبووڵ بکەم چونکە وەک مرۆڤ مامەڵەم لەگەڵ نەکراوە. پێم خۆشە کە لە زینداندا بم نەک ئەوەی ئەم دوورگەیە بەبێ هاورێکانم بەجێ بهێڵم.

بوچانى لەدرێژەى نوسینەکەیدا دەڵێت ئەوان بونەتە بەشێک لە ئەجێندایەکى سیاسى و دەکرا سێ ساڵ پێش ئێستا دۆسییەکەیان یەکلایی کرابایە و ئازاد کرابان

لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا، وەزارەتى کۆچى ئوسترالیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەگەڵ حکومەتى ئەمریکا ڕێککەوتوون بۆ گواستنەوەى پەنابەرانى دوورگەکانى ناورۆ و پاپانیوگینیا بۆ ئەمریکا. ناوەڕۆکى ڕێکەوتنەکەش دەڵێت ئەم ڕێکەوتنە تەنها بۆ یەک جارە و تەنیاش پەنابەرانى دوورگەى ناورۆ وپایانیوگینیا دەگرێتەوە و ئەمریکاش ئازادە لەوەى کە چەند پەنابەر لەو دوو دوورگەیە وەردەگرێت.

هاوکات ، سەرۆک وەزیرانى ئوسترالیاش هۆشداری داوە کە حکومەتى وڵاتەکەى بەردەوام دەبێت لە سیاسەتى دەست بەسەرکردن و گەڕاندنەوەی ئەو پەناخوازانەى بیانهەوێـت بە قاچاخ و لەڕێگەى دەریاوە خۆیان بگەیەننە ئوسترالیا، ڕێکەوتنەکە ئەو پەناخوازانە ناگرێتەوە.

هەرچەندە ژمارەى پەنابەرانى کورد لەو دوو دوورگەیە بەفەرمى دیار نیە بەڵام میدیاکان و ڕێکخراوەکانى داکۆکیکار لە مافى پەنابەران باس لە بوونى چەندین پەنابەرى کورد دەکەن لەو دوو دوورگەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت