پەرویز فەتاح:ژمارەى فەقیرەکان لە ئێران هەموو ڕۆژێک ڕوو لە زیاد بوندایە

0
520

پەرویز فەتاح بەرپرسی ” کۆمیتەى ئیمدادى ئیمام خومینىی” لە چاوپێکەونێک لە گەڵ ئاژانسی “ایلنا”  ڕایگەیاند سەرەڕاى پلانى دەوڵەت و مەحلیسەکانى پێشو نەیتوانیوە سنۆرێک بۆ زیاد بونى فەقیرى لە ئێران دابنێت و هەر ڕۆژ بە ژمارەى فەقیرەکان زیاد دەبێت.

فەتاح گوتى کە کۆمارى ئێسلامە بەردەوام خەلکى فەقێر بەرهەم دەهینێت وخەڵکى خاوەن پێداویستى هەر ڕۆژ زۆرتر دەبێت بۆ پێشگیرى لەو ڕەوتە پێویست بە ئیرادەیەکى بەهێز تر هەیە.

بەرپرسانى حکومەتى بەردەوام خۆیان لە ڕاگەیاندنى ژمارەى فەقیر و سنورى فەقیرى دەشارنەوە ئەو لێدوانەى بەرپرسی کۆمیتەى ئیمداد بە بێ ڕاگەیاندنى ئەو ئامارانە بە ڵگەیە بۆ ئەو ئەزمەیە.

فەتاح لە بەشێکى لە لێدوانى دا باس لە خەرج کردنى زیاتر لە ٤٠٠ ملیارد تومان لە داهاتاکانى کۆمیتەى ئیمداد بۆ کارى دور لە ئەرکى کۆمیتەى ئیمداد لە لایەن نوێنەرى ڕێبەرو ئیمام جومعەکان دەکات.

شایانى باسە ئەگەر فەتاح بە ئاشکرا باس لە خەرج کردنى داهاتى کۆمیتەى ئیمداد لە ڕیگەى نادروست بکات  کە وەکو خێر لە لایەن خەلکەوە بۆ خەلکى خاون پێداویستى کۆدەکریتەوە. چاوەڕوانى پلانى حکومەت لەوبارەوە یا کەم بونى ژمارەى فەقیرەکان یا سنوردار کردنى ئەم زیاد بونە لە کۆمارى ئیسلامى دا یەک ناگرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.