پەردە لەسەر پەیکەری ئالان کوردی لادرا

0
903

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئێوارەی 21 -02-2016 لە پارکی ئازادی سلێمانی، پەیکەری ئایلان (ئالان) کوردی لە پارکی شانەدەری سلیمانی پەردەی لە سەر لابرا.
پەیکەری ئالانی کورد لە لایەن پەیکەر ساز و هونەرمەندی کوردستانی باشوور، بەختیار هەڵەبجەیی درووست کراوە.

شایانی ئاماژەیە ئەو ڕێ و رەسمە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە هاونیشتمانیان و هونەرمەندانی کورد و بەرپرسانی شاری سلێمانی، بەڕێوەچوو.

هونەرمەند بەختیار هەڵەبجەیی، لە ساڵی 1970 لە شاری هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە و تا ئێستا 30 پێشانگای تایبەتی و زیاتر لە (23) پێشانگای هاوبەشی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کردۆتەوە، دوو جار خەڵاتی رێزلێنان وەرگرتووە و خاوەنی چەندین پەیکەرە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان.

ئالان کوردی (لە سەرەتادا بە ئایلان کوردی ناوی لە ڕاپۆرتەکاندا ھێنرا)، (٢٠١٢ – ٢٠١٥) کوڕێکی تەمەن سێ ساڵی کوردیکورستانی ڕۆژئاوا بوو،کە بووبوو بە مانشێتی زۆرینەی میدیاکانی جیھان دوای خنکانی لە دەریای ناوەڕاست، وەک بەشێک لە قەیرانی کۆچبەرە سوورییەکان. وێنەی لاشەی منداڵەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووس نیلووفەر دەمیر گیرا و بەخێرایی لە جیھاندا بڵاوبوویەوە، کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێ کەوتەوە، لەبەرەوەی خێزانی ئالان کوردی ھەوڵیان دابوو بگەن بە کانەدا،  مردنەکەی لەگەڵ قەیرانی کۆچبەران بووە یەکێک لە بابەتەکانی ھەڵبژاردنی گشتیی ٢٠١٥ی کەنەدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.