پەرتووکێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی چاپ و بڵاو بۆوە

0
937

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، پەرتووکێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی لەلایەن سیروان ڕەحمانی، خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەژێر ناوی “آموزش نوین زبان کوردی” چاپ و بڵاو بۆوە.

لەو پەرتووکەدا، نووسەر بۆ فێرکاریی ڕێنوس و ڕێزمانی کوردی، کەڵکی لە زمانی فارسی وەرگرتووە و سەرجەم شیکارییەکانی بە زمانی فارسی ئەنجام داوە.

ئەو پەرتووکە کە بە شێوەیەکی تەواو سەردەمیانە نووسراوە، لە دوو بەشی ڕێنووسی کوردیی ئارامی و ڕێنووسی کوردیی لاتین پێکهاتووە کە لە بەشی یەکمدا ئەلف و بێی ئارامی و لە بەشی دووهەمدا ئەلف و بێی لاتین، فێر دەکات.

هەروەها لە کۆتایی وتنەوەی وانەی هەر پیتێکی زمانی کوردی، شیعرێک بە زمانی کوردی، هاوڕێ لەگەڵ وەرگێڕدراوە فارسیەکەی هاتووە کە تێیدا پیتی جێگای ئاماژە بەکار هاتووە و پیتی نوێ بە ڕەنگێکی جیاواز دەست نیشان کراوە.

بەرهەم و هۆنراوە و شیعری شاعیرانی کورد، خەمڵێنەری ئەو پەرتووکەیە کە بە مەبەستی شارەزایی زیاتر و فێربوونی باشتری ڕێنووسی کوردی، کەڵکی لێوەرگیراوە.

ئەو پەرتووکە ئێستا لە شاری جوانڕۆ لەبەر دەستدایە و بڵاوبۆتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت