پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” لە نوسینی مامۆستا زەبیحی، ڕوونوێنی کرد

0
830

ڕۆژی کورد: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكەوتی ٢/٧/٢٠١٧ بەرانبەر بە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی،  پەردەلەسەر پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” لە هەولێر لادرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە هەولێر، بەیانیی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ،  پەردە لەسەر پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” لە نووسینی ڕووناكبیری کوردستانی ڕۆژهەڵات “مامۆستا زەبیحی” لادرا.

ئەم ڕوونوێنی کردنە بە بەشداربوونی بەشێکی شیاو لە چالاکان و نووسەرانی کورد، بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەم هەواڵە، لەم ڕوونوێنی کردنەدا، جەلیل ئازادیخواز، نووسەر، چالاکی سیاسی و شاعیری ناسراوی کورد باسێکی لەسەر ئەم پەرتووکە و هەروەها ڕەوتی گەشەی ڕووناکبیری و سەربەخۆییخوازی لە کوردستانی ڕۆژههەڵات پێشکەش کرد.

ئازادیخواز لە بەشێک لە وتەکانیدا ئاماژەی بە هزری سەربەخۆییخوازی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، وەک پێشەنگی هزری ئازادیخوازیی کورد دا و وتی: “هەروەک دەبینین ڕووناكبیرێكی ڕۆژهەڵات ٦٠ ساڵ پێش بانگی سەربەخۆی كوردستانی داوە.”

پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” ساڵی ١٩٥٧ لە دووریە نووسراوە و وڵامدانەوەیەکە بەو کەس و لایەنانەی کە كورد بە نەتەوە نازانن و وەک قەوم و خێڵ پێناسەی بۆ دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت