پەرتووکی “چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکان” بە زمانی فەڕانسەوی چاپ و بڵاو بۆوە

0
1452

ڕۆژی کورد: پەرتووکی “چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکان”، لە نووسینی، وریا ڕەحمانی، نووسەر و وەرگێڕی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە زمانی فەڕانسەوی چاپ و بڵاو بۆوە.

ئەو پەرتووکە لە 99 چیرۆک و ئەفسانەی کوردی پێکهاتووە و لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی “ئیدیلیڤر” لە شاری پاریس چاپ و بڵاو بۆتەوە.

پەرتووکی “چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکان”، پێکهاتوو لە چیرۆک و ئەفسانەی کوردی، لە ٤٤٢ لاپەڕە پێکهاتووە و ئێستا لە بازاڕ دایە/

وریا ڕەحمانی، نووسەر  و وەرگێڕی کوردی خەڵکی باینگانی سەر بە شاری پاوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، تا ئێستا چەندین پەرتووکی لە زمانە بیانییەکانی جیهانەوە وەرگێڕداوەتە سەر زمانی کوردی.

بەشێک لە بەرهەمەکانی ئەو وەرگێڕە کوردە بریتین لە : هەڵەبجە و ئەنفاڵ لە بەڵگەنامە نهینییەکانی ئەمریکادا، “کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئەمریکادا (کوردستانی عیراق)”، فەرهەنگی سیاسی و مێژوویی کوردەکان، بیرەوەرییەکانی من، شۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی لە کوردستانی عێراق، سیاسەتی ئامریکا لە کوردستان لە ڕوانگەی کارناسانی ڕۆژئاواییەوە، مێژووی پیوەندییەکانی کورد و ئامریکا و تراژێدیای کوردەکان و کوردستانی ئێران و تورکیە لە بەڵگەنامە نهێنییەکانی ئامریکا.

وریا ڕەحمانی لە دایک بووی بەخشی باینگان سەر بە شاری پاوەیە و لە وڵاتی فەڕانسە نیشتەجێ ـیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت