پەرتووکی تری بەختیار عەلی وەرگێڕدراوە سەر زمانی فارسی

0
1437

ڕۆژی کورد: پەرتووکی “هەورەکانی دانیال”، بەرهەمی نووسەری کورد، بەختیار عەلی وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی و بە زوویی دێتە بازاڕەوە.

پەرتووکی “هەورەکانی دانیال”، لەژێر ناوی “ابرهای دانیال” لە لایەن مێهری بەرهوون ـەوە کراوەتە فارسی.

ئەمە هه‌شته‌مین پەرتووکی به‌ختیار عه‌لی ـیه‌ که‌ له‌لایه‌ن بڵاوگه‌ی ئه‌فراز ـه‌وه‌ و لەسەر ئیزنی نووسەر، بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم ڕۆمانە له‌ 512 لاپه‌ڕه‌دا چاپ کراوه‌ و به‌ نرخی 46 هه‌زار تمه‌ن ڕه‌وانه‌ی بازاڕ دەکرێت.

مێهری به‌رهوون- وه‌رگێڕێ ڕۆمانه‌که‌- له‌ پێشه‌کی کتێبه‌که‌دا نووسیویەتی: “هه‌وره‌کانی دانیال حاڵی هیچ خوێنه‌رێک باش ناکات، ناتباته‌ سه‌فه‌رێکی ڕۆمه‌نسی ئه‌وینه‌وه‌ و هیچ به‌ڵێنێکی درۆت پێ نادات، به‌ڵکوو مرۆ هان ده‌دات له‌گه‌ڵ خۆی وه‌شه‌ڕ بێت و خه‌نجه‌ر له‌ پێڵووه‌ به‌سراوه‌کانی بدات و سه‌فه‌رێکی بوێرانه‌ و تاڵ و تاریک له‌ قووڵاییه‌کانی ده‌روونیدا ده‌ست پێبکات…”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت