پێنج ساڵ زیندان بە تاوانی فێرکردنی زمانی کوردی.

0
740

مرۆڤایەتی بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی ڕۆژی کورد زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی بە تاوانی فێرکردنی منداڵان کورد بە زمانی زگماکی، بە پێنج ساڵ زیندان سزا درا.

زارا محەممەدی لە ڕۆژی ٢ی جۆزەردانی ١٣٩٨ ی شەمسی بەبێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایان وزارەتی ئتلاعاتی سنە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر و پاش ٧ مانگ بە بارمتەی ٧٠٠ ملیۆنی تا کاتی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبرا ئەوڕۆ بۆ تێپەڕاندنی ئەو حوکمە ناڕەوایە بانگهێشت کراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.