پێنتاگۆن شەپۆلێک هەڵبژاردەی سەربازیی دژی ئێران ئامادە کردووە

0
875

ڕۆژی کورد :
بەرپرسانی پێنتاگۆن بە تەمای ئەوەن “شەپۆلێکی بەربڵاو لە هەڵبژاردە سەربازییەکان” دژی ڕژیمی ئێران بۆ بڕیاردانی کۆتایی پێشکەش بە دۆناڵد ترامپ بکەن. ئاسۆشۆیتێدپرێس نووسیوەتی کە ئەم گەڵاڵە لەخۆگری هێرش بۆ سەر ئامانجە ئامادەکراوەکانی ئێران دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆشۆیتێدپرێس بەشێک لە کارگێڕانی وەزارەتی بەرگری ئامریکا ـ پێنتاگۆن کە حەزیان نەکردووە ناویان ئاشکرا بکرێت، شەپۆلێکی بەربڵاو لە هەڵبژاردە سەربازییەکان دژی ئێرانیان بە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئامریکا پێشکەش کردووە. هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئەم هەڵبژاردنانە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠ی ئەیلوول لە کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سپی تاوتوێ دەکرێن. لەم کۆبوونەوە دا لیستەیەک لە ئامانجە ئامادەکراوەکانی ئێران بۆ هێرشی ئاسمانی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ دەکرێت. شەپۆلی بەربڵاوی هەڵبژاردەکان لە هەمان کاتدا ئەتوانێت هەڵگری “هێرشی سەربازی، سیاسی و ئابووری” و هەڵبژاردەکانی سەربازی لەوانە چالاکییە شاراوەکان وەکوو هێرشی سایبێری لە خۆ بگرێت.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا پاڵاوگەی ئابادان و تێرمیناڵی دورگەی خارک کە یەکێک لە گرینگترین ناوەندەکانی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانەی، لە ڕێزی ئامانجە دەست نیشان کراوەکانی پێنتاگۆن ناو برد. ئەم ڕۆژنامە هەروەها ئاماژەی بە بنکەکانی سۆپای پاسداران، شوێنەکانی هاویشتنی مووشەک و بنکە سەربازییەکانی خووزستان کردووە و لە درێژە دا نووسیویەتی کە ئەم لیستە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا ئامادە کراوە و سێ مانگ پێش ئێستا ئەو کاتەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئامریکا لە لایەن ئێرانەوە درایە بەر دەسڕێژ، بۆ تاوتوێکردن پێشکەش بە سەرۆک ترامپ کرا بوو کە لە ئاکامدا بە پاشگەز بوونەوەی سەرۆک کۆماری ئامریکا لە کاردانەوەی سەربازی بە ئەنجام گەیشت.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ئاسۆشۆیتێدپرێس دا هاتووە کە سەرکردە سەربازییەکانی ئامریکا هاوکات لە گەڵ ئاراستە کردنی ئەم گەڵاڵە بە سەرۆک ترامپ، هۆشداری ئەوەیان داوە کە دەرئەنجامی چالاکی سەربازی دژی ئامانجەکان لە ناو پانتایی ئێران دا ئەتوانێت دەسپێکی شەڕێکی بە دواوە بێت.
کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی ئاسایشی نەتەوەیی دەکرێت یەکەم هەڵکەوتە بێت بۆ بڕیاردان لە مەڕ چۆنییەتی کاردانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ هێرش کردنە سەر هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەم وڵاتە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. هەموو ئەو لێدوانانە لە کاتێک دا دەخرێنە بەر باس کە هێشتا سەبارەت بە دەستێوەردان و هاوبەشی ڕژیمی ئێران بۆ هێرش کردنە سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆ ڕا و بۆچوونێکی بە تەواوەتی ڕانەگەیەندراوە. هەر لەم پێوەندییەدا ڕاپۆرتەکەی ئاسۆشۆیتێدپرێس ئاشکرای دەکات کە کاردانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆتاییدا پەیوەندی بەوەوە دەبێت کە هەڵسەنگاندنی کارناسانی سەربازی ئامریکا کە بەرەو وڵاتی عەرەبستان بەڕێکراون سەبارەت بە سەرچاوەی هێرش بۆ سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە وڵاتی عەرەبستان لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا، چی دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.