پێش بە کۆڕێکی ئەدەبی لە شاری ئیلام گیرا

0
926

ڕەخنە و لێکدانەوەی کتێبە ڕۆمانێکی کوردی بە هۆکاری دەستێوەردانی لایەنێکی “سەروو یاسا” لە ئیلام بەڕێوە نەچوو. ناوەندێکی دەسەڵاتبەدەست لە ئیلام بڕیاری چالاکانی ئەدەبی و هونەری ئەو شارەی لەمەڕ ڕەخنە و لێکدانەوەی ڕۆمانی “دواهەمین هەناری دنیا” هەڵوەشاندەوە. ئەو کۆڕە بڕیار بوو ئێوارەی پێنج شەممە، ٢٤ی بەفرانبار لە کتێبخانەی پارکی “کودک”ی ئیلام بەڕێوە بچێت.

12575736_1733769883501900_1468723059_n

بە وتەی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ئیلام، لە دوا ساتەکانی نزیک بوونەوە لە گرتنی کۆڕەکە، بە بڕیاری لێپرسراوانی “سەروو یاسا” هەڵوەشێندرا. لە سەرەتاکانی حەوتووی ڕابردووە، بانگەشە بۆ گرتنی کۆڕی لێکدانەوەی ئەو ڕۆمانە لە لایەن چالاکانی ئەدەبی دەستی پێکردبوو کە لە لایەن دامەزراوەی کتێبخانە گشتییەکانی ئیلامەوە پاڵپشتی دەکرا. زاراوەی “سەروو یاسا” لە ئەدەبیاتی سیاسی ئێراندا بەو کەس و ناوەندانە دەوترێت کە پێش بە جێبەجێ بوونی فەرمان و بڕیاری ئیدارە فەرمییەکانی دەوڵەت دەگرێت. ئەو ناوەندانە لە کوردستان بە زۆریی لە کەسانی ئەمنییەتی و سەربە سپای پاسداران پێک دێت. ڕێگریی لەو چالاکییە لە کاتێکدایە کە ڕۆمانەکە بە بەشداریی مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕی کوردی بە فارسیی “دواهەمین هەناری دنیا” و هەروەها عەتا مەنسووری و زۆرێک لە شارەزایانی زمان و ئەدەبی کوردیی بەڕێوە دەچوو. ئەو ڕمانە لە لایەن ئەدیبی ناوداری کورد بەختیار عەلی نووسراوە و بێجگە لە فارسی بە زمانەکانی ئاڵمانی، ڕووسی، تورکی، ئینگلیسی، یۆنانی، ئیسپانی، عەرەبی و… وەرگێڕان کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.