پێشانگای پۆرترەی کەسایەتییە کورد و ئێرانیەکان لە کرماشان بەڕێوەچوو

0
774

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، پێشانگای پورترەی کەسایەتیی کورد و ئێرانی لە لایەن هونەرمەندی کورد، “زانا قەزڤێنە” و خوێندکارەکانیەوە لە شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان بەڕێوەچوو.

ئەو پێشانگایە لە ڕۆژی چوارشەممە 19ی ڕەشەمەی ١٣٩٥ی هەتاوی تا ڕۆژی 26ی ڕەشەمە بەردەوام دەبێت.

پێشانگاکە لە پورترەی کەسایەتیی کورد و ئێرانی پێکهاتووە کە بەشێکیان بەرهەمی خوێندکارانی مامۆستا زانا یە.

زانا قەزڤێنەط هونەرمەندی شێوەکانی کوردی دانیشتووی شاری کەنگاوەرە لە پارێزگای کرماشانە و ماوەی نزیک بیست ساڵە لە بواری هونەری و بەتایبەت نیگارکێشیەوە چالاکی دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت