پێدا چوونەوە و خوێندنەوەیەکی نوێ لە ستراتیجیەتی ناسیونالیزمی کوردی

0
1140

نووسینی: هاوار 

(بەشی یەکەم ) هاوار ….

داهاتووی ڕزگاری گەلی کورد دەبێت بە چ رێرەوێکدا تێپەرێت ؟؟ ئیستراتیجیەتی سەرکردایەتی شۆرشی داهاتوو چۆن دەبێت و ئامراز و ئامێرەکانی سەرکەوتن دەبێت چ بن  …؟؟؟

ئەم پرسیارەانە و هەزاران پرسیاری دیکە بیر و زەین و مێشکی تاکەکانی کوردی بە خۆیەوە خەریک کردوە …

ڕاستە کە دەڵێن مێژو چرای رێگای داهاتووە و ئەو بۆچوونەی کە دەڵێن مێژو خۆی دووبارە دەکاتەوە و تەنیا ناوی کاراکتەر دەگۆرێت …!!!! دەمانخاتە گێژاوێکی بیر، لێکدانەوە، بەسەردا و بە دوایدا چوونەوە ….

بۆ رزگاری ئەم گەلە دەیان و بگرە سەدان رێگا تاقی کرانەوە و لە بەرەچەی ئەم تاقیکردنەوە دوروست بوونی چەندەها حیزب و گروپی لێکەوتەوە …

چەپ، ڕاست ، بناژۆ خواز، ئایدیۆلۆجی خۆرهەڵاتی و خۆرئاوای لە سەر بنەمای ئۆمانیستی و تەنانەت ئایینی و ئەنتەر ناسیۆنالیستی، لێکەوتەی ئەو بیرو بۆچوونانە بوون کە پێیان وابوو دەتوانن لەو رێگەوە مافی گەلی کورد دەستە بەر بکەن ….

هەرچی بێت مێژووی هاوچەرخی ئێمە پڕاوپڕن لە هەوڵ و تێکۆشان و قوربانی دانی بێوچان و دەسکەوتەکانیش ئەوە نەبوون کە کاروانی شۆرش بگاتە سەر مەنزڵی ئازادی و ئامانجی باڵا …..

وەک تەجرەبەمان کرد نە ماتریالیسمی مێژووی و نە رێگە چارەی لیبرالیزم و ئەنتەر ناسیونالیزمی سۆشیالیستی و نە ئەو مەکتەب و ئیسمانەی کە هەڵقوڵاوی بیر و هزری کۆمەڵگای خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی  بوون، نەیانتوانی مافی نەتەوایەتیمان بستێنن وە لەو کاتانەشدا کە نیمچە دەسەڵاتێکیان هەبوو، وەک دەسەڵاتی ئۆتۆریتیتی بچەسپێن ….

دوای ئەم هەرەسەی ۱۶ ی ئۆکتۆبەر لێدانەوە و هەڵسەنگاندن و پیاچونەوە بەو مێژوەدا زیاتر پێویست دەکات و خۆی وەک خاڵێکی وەرچەرخان بە سیاسەتی حیزبایەتی دا لە سەر ئەو بنەما کۆنانەدا زەق دەکاتەوە ….

گەرچی گۆرینی ئەجیندای سیاسی حیزبەکان لە بیرو و باوەری بەر تەسکی حیزبیدا  ئەستەمە، بەڵام وەک شۆرشێکی هزری  و پێویست دەبێت کاری بۆ بکرێت ..

لانی کەم وای بۆ دەچم کە تەنیا بۆ   ئێمە رێگەیەک ماوە ئەویش لەم خاڵانەی خوارەودا خۆیان دەبیننەوە ..

1⃣ دەستنیشان کردنی بەرژەوەندی میللی کە هەموو حیزبەکان لە دەوری ئەو بەرژەوندیە کۆ ببنەوە کە هیچ کەس و هیچ لایەنێک نەتوانێت موئامەرە لە سەری بکات  و وەک ئەمرەێکی  واڵا و موقەدەس لە سەروی هەموو سیاساتی حیزبیەوە بێت …

2⃣پەرە پێدان بە مەکتەب و بیر و هزرێک کە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردی بێت و یاساکانی لە دیین و ئاداب و عورف و عاداتی ئەو کۆمەڵگا چەوساوە بێت، کە خەباتی بۆ دەکرێت، ڕزگاری ببێت ….

هەڵسو کەوت  و نەخشە رێگا لە روانگەی مەکتەب و ئیسمەکان کە هەڵقوڵاوی کلتور و  و داب و نەریتی کۆمەڵگای بێگانەن ، لە گەڵ  کۆمەڵگای سوننەتی ئێمەدا ناینەوە و دەبێت کار لە سەر ئەوە بکەین کە لە بیر و هزر ، داب و نەریت ، کلتوری و کەلەپوور و ئایینی سەدان ساڵەی خۆجێی، کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بە یەکەوە وەک نەتەوە گرێ داوە، بکەینە سەرچاوەی مەکتەبێکی نوێ ….

3⃣ وەک دیارە ۶۶ لە سەدی سەرچاوەی وزە لە خۆرهەڵاتی ناوەراستدایە و و بەشی هەموو ناوچەکە لە بەکارهێنانی وزە ، کەمترە لە ۲ لە سەدی پیشە سازی جیهانیە!!!

ئەوەش وا دەکات زلهێزە کانی لە دەوری ئەو زێدە وزەیە کە  ۶۴ لە سەدی هەناردەی ئەو وڵاتە پیشەیازیانە دەکرێت، کۆ وەبن و هەر کامیان بەدوای بەرژەندی بازرگانی و میللی خۆیان بن و بە هەموو شێوازێک هەوڵ دەدەن دەست تێوردان بکەن و لەو بازارە ئاڵۆزەدا لە ئاوی لێڵ ماسی خۆیان بگرن …

 بوونی سەرچاوەی باشی نەوت و غاز و …لە کوردوستان پتانسێڵی باشی هەیە بۆ گەمەی سیاسی سفر و یەک  سیاسەتی سەگ و بەرداش …

4⃣ ئاوڕێک بەسەر ڕابوردوی سیاسی گەلی کورد و پەیدا چونەوە بە سەر مێژووی شۆرشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد ئەم ڕاستیە باش دەردەخات کە خیانەت بەشێکی جیا نەبوەوە بووە و زۆرترین زەبری گورچ بر لە لایەن کەسانی خیانەت کارەوە بەر گەلی کورد کەوتەوە . هەرەس و داڕمانی سیاسی و نیزامیش جیا لە شەری مەیدانی هۆکاری هەر خیانەت بووە …

بۆیە پێویستە هەموو رێکار و میکانیزمی توند و تۆڵ  لە بەر بگیرێت بۆ بن بڕ کردنی خیانەت و خیانەکارانیش بە توندرین شێوە سزا بدرێن، تا عیبرەتێک بن بۆ برەی داهاتووی خۆشیان ….

٥- ئاشت بوونەوە و رێک خستنەوەی دوو باڵی میللی و مەزهەبی لە سەر بنەمای لۆژیکی و لە دەوری بەرژەندی نەتەوەیی ….

پێدا چوونەوە و خوێندنەوەیەکی نوێ لە ستراتیجییەتی ناسیوناڵیسمی کوردی …

بەشی دووەم و کۆتایی ….

⭕️ڕوانین لە سیاسەت وەک ڕەش و سپی، وە سیاسەت کردن بە واتای یان  هەموو شتێک بە دەست بێنین  یان هیچ، گەورەترین هەڵەی کوشندەیە ، کە زۆرتری شۆرشەکانی گەیاندووە بەهیچ …

لە گەمەی سیاسیدا ، کایەی سفر و یەک ، یەک و یەک ، یەک و دوو و ……هەن و هەرکام لەو رێچکە گەمەییانەش لە کاتی پێویستی خۆیاندا دەبێت بۆ یاری کردن بە کار بێن …

ئەم بۆچون و ئاکارە سیاسیە، وەک ئەوە وایە کە هەر چەندە ژمارەیەک گەورە بێت تا وەکو بێکۆتایی، لە سفر واتە هیچی زەرب بکەیت دەرەنجامی هەر دەبێتە هیچ ….

یەک گرتن لەسەر بەرژەوەندی میللی  و ڕاساندنی بیر و هزری ناسیۆنالیزمی ئاسۆیەکی روون دەخاتە بەرچاو….

واتای یەک گرتن ئەوە نییە کە هەموان ببنە یەک حیزب و لە ژێر  ئاڵای یەک گرووپ بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و مافی نەتەوایەتی،  خەباتی سیاسی و… بکەن …

سیستەمی تەک حیزبی دەتوانێت بەرەو و توتالیتە بوون بروات و ئەوش کە بەدەست هاتووە بچێتە قاڵب و پێوانەی فاشیستیەوە …

?عەقڵانیترین بۆچون، قبوڵ کردنی شێوازی پلۆرالیسمە ، کە هەموو دەنگ و رەنگ، پارت و گروپ، رێکخراو و بیر و بۆچوون و هیزری جیاواز ، لە ئایینی و سکۆلار بتوانن لە کەش و هەوایەکی بەرامبەر  خۆیان بنوێنن و ئاڵتەرناتیوی خۆیان بۆ کۆمەڵانی خەڵک روون بکەنەوە …

جا ئەم رێگە جیاوازانە لە دەوری یەک بەرژەوەندی باڵا خۆیان کۆ وەکەن و تا ئەوکات کۆمەڵگای دیموکراتیک بتوانێت بریاری کۆتای بدات بۆ ئەوە کە کام ئاڵتەرناتیوە هەڵبژێردرێت …

 جیاواز لە تامی تاڵی شکست ،لایەنی شکست خواردوو دەتوانێت وەک ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز، پێش بە لارێ چوونی دەسەڵات بگرێت و بە خەسارناسی دروست خۆی بۆ سەرکەوتنی داهاتوو بە شێواز و رێگە چارەی خۆی ساز بداتەوە …

کێبەرکێی ئەرێنی گەورەترین هۆکاری سەرەکی پێشکەوتنە …

✅ دروست کردنی کۆمەڵگای مەدەنی بەهێز ؛

ئەرکی کۆمەڵگای مەدەنی وەک نەهادی مام ناوەندی لە بەینی دەسەڵاتی سیاسی و رەشای و کۆمەڵانی خەڵک لە ناو سێگوشەی دەسەڵات ( هرم قدرت ) زۆر گرینگ و جێگای بایەخە …

بە کورتی وەک دیارە، ئەرکی کۆمەڵگای مەدەنی گەیاندنی داخوازیەکانی خەڵک بە دەسەڵات و وەرگرتنەوەی جواب لە سەروی دەسەڵات بۆ  ڕاستە و پاستە کردن و گەیاندووە ئەنجامی  داخوازیەکانە …

✅ ئاوڕدانەوە بۆ هێزی لە بن نەهاتووی خەڵک . واتا تەنیا خۆمانین کە دەتوانین بەرژەندی خۆمان بپارێزین …

دوای تێپەر بوون بە نزیک بە دوو سەدە و نیو بەسەر دوکترینی «پاڵمریستۆن» کە گوتی ؛ « هیچ دۆستێک بۆ ئێمە وەک بریتانیای مەزن، لە هیچ وڵاتێک و هیچ کەس و لایەنێک نییە بێجگە لە بەرژەوندیەکانمان …  » ئێستا رێچکەی سیاسەتی دەرەوەی ئەوانە …

واتەی ئەم بۆچوونە ئەوەیە کە دژایەتی و دۆستایەتی هەمووی لە سەر بنچینەی بەرژەوەندیە…

گەورەترین خاڵی لاوازی ئێمە پشت بەستن بە زلهێز و ئەم و ئەو بووە ، بێ ئەوەی کە توانیبێتمان بەرژەوەندی خۆمان بە بەرژەوندی ئەوانەوە گرێ بدەین ….

✅ ناسینی هەرەشە و دەرفەتەکان بە شێوەیەکی زانستی و ئاکادمی  و قۆستنەوەی بەجێگە و رێگە لە کات و ساتی گونجاو،  نیشاندەری رێگای روونە بۆ سەرکەوتن ……

لە کۆتاییدا وا دێتە بەرچاو کە بە پێچەوانەی زۆر بۆچوونی دیکەوە،  چارەسەر  کردنی کێشە قەومی لە پێش هەموو شتێک رێگەچارەی بە گوێرەی داب و نەریت و ئایین و یاسا و رێسای نێوخۆی هەیە، تاوەکو رێگەچارە و شێوازی  ئایدیۆلۆجی دەرکی نامۆ بە کلتووری قەومی نێوخۆیی ……..

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.