پیلان گێڕانی پانفارسیسم و ئێران لە دژی کورد

0
777

 

نووسەر: چالاک موحەممەدی

یەکێک لە سیاسەتەکانی دەسەڵاتی داگیرکەر بە تایبەت لە ئێراندا لە ڕێگەی کۆمەڵگا سازی شادانەئییە و لەو سیاسەتەدا هەوڵ دەدات کە کومەڵگای کوردستان گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان بکات.
یەکێک لە تایبەت مەندیەکان سیستمێکی تۆتالیتێر وەکو ئێران ئەوەیە کە کۆمەڵگا بە هەر شێوازێک لەت بکات و تاکەکانی کۆمەڵگا ئیزۆڵە بکات. (تاک تاک کردنی کۆمەڵگا) کاتێک کۆمەڵگا تاک تاک دەبێت خەڵک سەرقاڵی کێشە کانی تاکە کەسی وەک ئیشو کار یان بەرژەوەندیەکانی تاکە کەسی دەبێت. بەو شێوازە دەسەڵات بە ئاسانی دەتوانێت خەڵک بەرەو ئەو ئاراستەیە کە خۆی دەیەوێت ببات.
لە کۆمەڵگا سازی شادانەئی دا کە لە سەر ئەساسی مادە هۆشبەرەکان درووست دەکردرێ و کەسایەتیەکان و تاکەکان دەخردرێتە ناو داوی مادە هۆشبەرەکان. لە بەرهەمی ئەو کارەدا مرۆڤێک کە تووشی دەبێت لە دوو حاڵەتدا خۆی نیشان دەدات کە بەم دوو شێوازە باروودۆخی کەسەکە دیاری دەکرێت:
۱:خومار بوون
۲: نەشە بوون
دەسەڵاتی ئێرانی بە سیاسەتەکانی خۆی هەوڵ دەدات هەموو سەروەری و باروودۆخی ئاسایی ژیانی تاکەکان لە تاک وەرگرێت و ئیزنی هیچ چەشنە سەروەریەک بە تاک نادات. هاوکات ئاسان کاری دەکات بۆ ئەوەی کە مرۆڤەکان بتوانن لە مادە هۆشبەرەکان کەڵک وەرگرن و بەو شێوازە مرۆڤ بۆ دەرباز بوون لە نەهامەتیەکان دەست دەدەنە نەشە کردن و فەرامۆش کردنی ژیانی ئاسایی و پەنا دەبەن بۆ خەیاڵ و وەهم. لە حاڵەتی نەشەگەری دا شێوازێک بۆ ئەو کەسایەتیانە پێش دێ کە هەست دەکەن خاوەنی تەواوی دونیایە و زاڵە بەسەر هەموو دونیا دا و ئەساسەن کومەڵێک تەوەهومات بۆ خۆی پێک دێنێ کە لە دوونیای ڕاستی دا دووری دەکات.
کاتێک کە سەردەمی نەشەبوونی بە کۆتایی دەگات دەڕوا بەرەوو خووماری دەست بۆ هەر کارێک دەبات کە دیسان لە ڕاستیەکان ڕاکات و بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی نەشە بوونی . بە واتایەک کەسێک کە تووشی مادە هۆشبەرەکان دەبێ بە تەواوی چوار چێوی مێشکی و ڕەوانی خۆی لە دەست داوە.
لە کاتێک کە مرۆڤ لەم بازنەیەدا دەخولێتەوە چیتر بڕیاری درووست بۆ هەڵبژاردنی نابێت و بەو شێوازە سیستەمی بنەڕەتی ئێرانی دادەمەزرێت کە ئەساسا ئەوان ئیرادەی ئازادی مرۆڤ بە قازانجی خۆیان نابینن. نەبوونی بڕیار و ئیرادەی ئازاد بۆ مرۆڤ هۆکاری ئەوەیە کە لە بازنەیی وەهم و داخوازی قووڵ بۆ نەشە بوون دەتوانێ بڕیاری درووست بدات لەبەر ئەوەی کە دونیایێکی خەیاڵی بۆ خۆی درووست کردوە.
کۆمەڵگای شادانەیی و گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان وا دەکات کەسایەتیەکان تووشی کێشەی دەروونی ببن کە دەگاتە ئاستێک کە کەسایەتیەکان پەنا ببەن بۆ تەنیایی و لە کۆمەڵگا دا خۆیان دوور دەکەنەوە و زۆرتر لەماڵەوە کارو باری ژیانیان بەڕێوە دەبەن .
بۆ نموونە کرماشان لە سەر دەمی ڕژیمی داگیرکەری پەهلەوی گەورەترین ناوەندی هەناردەکردنی خووری ئاژەڵ بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا٫ کە لە سەدا چلی پێداویستیەکانی جوگرافیایی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دابین دەکرد و یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوین بووە و هاوکات گەورەترین ناوەندی ئابووری کوردستان بووە..
ڕەزا پەهلەوی کە سیاسەتی نەتەوە سازی بۆ جۆغرافیای ژێردەستی خۆی بەڕێوە دەبرد و لەم سیاسەتی نەتەوە سازی ئەو دەیویست شاری تاران ببێتە ناوەندی هەمووی ئەو شوێنانەی کە داگیرکراوە بەناوی ئێرانی ئەمڕۆ ببێتە پەڕاوێزی ئەوان .
ئەوە لە ئاستێک دا بوو کە کرماشان ناوەندێکی یەکجار گەوورە بوو وە خاوەنی بازاڕ بوو و بازارەکەی سەبارەت بە هەناردن و هاوردەکردن بوو کە لەگەڵ ناووچەکانی خانەقین و بەغدا و چیتر دا پەیوەندی بوو هەروەها کلیلی چوونە ناوو دونیای عەڕەب بوو .
تەنانەت شاری سنە کە ناووچەیەک بوو کە پەیوەندی لەگەڵ سولێمانی و هەولێر و کەرکوک و… بوو کە لەوێش هەناردە و هاوردەیان دەکرد . و لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لەگەڵ تاوڕێژ(تەورێز) دا پەیوەندی بوو .
وە دەبوایە ئەم بازاڕانە بشکێندرایەت و خەڵکی کورد گیرۆدەی ناوەندی ئێران بکرێت و بە پێی پیلانەکانی ڕژیمی داگیرکەر هەڵسووکەوت بکرایەت .
بۆ شکاندنی بازاڕی وەکیلی شاری سنە کردیە چوارپارچە و شەقامی سیرووسی لەناوەڕاستی ئەو بازاڕە درووست کرد و بازاڕی گەورەی سنەی لە ناوو برد .
لە هەمان کات دا لە کرماشان هەمان پیلانی داڕشت بەڵام لە کرماشان گرینگی ئێستڕاتیژیەکەی زۆرتر بوو لە سنە , هەم بەهۆی گەورە بوونەوە هەم بە هۆی پێگەی زۆرینەی عەشیرەتەکان وە هەم لەگەڵ خانەقین و بەغدا دا لە پەیوەندی دا بوو , تەنانەت دەیڕوانی بەسەر خوزستان و ئیلام و لوڕستان دا وە هەروەها دیتوانی پەتێکی پەیوەندی ببێ لەگەڵ باکوری ڕۆژهەڵات بۆ باشووری ڕۆژهەڵات .
سەبارەت بە ئەم جوگرافیایەی کرماشان
۱. بازاڕی کرماشانی بە چوار بەش دابەش کرد و بازاڕی لە بەر و بووم خست
۲. بردنی پانئێرانیزم بۆ ناوو کرماشان ( بە هۆی ئەم پیلانە ئەم شارەی کرد بە بەرگیرانی کاری توندی فکریەتی پانئێرانیزم .)
۳ . درووست کردنی کۆمەڵگای شادانەیی. ( یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی گیرۆدە بە مادە هۆشبەرەکان لەشاری کرماشانە لە ئێرانی ئەوڕۆکەدا ) مادەی هۆشبەری تریاکی خستە ناوو کرماشان و خەڵکی گیرۆدەی ئەم مادە هۆشبەرە کرد و دوابەدوای ئەو مادە هۆشبەرەکانی دیکەی خستە ناوو شاری کرماشان .
بەم شێوازە ڕەزا پەهلەوی تەواوی شاری کرماشانی خستە سەر عەرزی ڕووتی .
حەول دانن بۆ سەندنی شۆناسی کورد و گۆڕینی بە پانئێرانیزم .
دزینی شۆناسی کرماشان و گۆڕینی بە شێعە و سەبارەت بەوە بۆ ئەوەی کە کۆمەڵگای مێگەل درووست بکات و مەرجەعی تەقلید لە شارەکانی کە ئەماژەمان پێ کرد دابین بکات .
دوای ئەوەی کە ڕژیمی دیکتاتۆری پەت و سێدارە هاتە سەر کار ئەمجار ئەم ڕژیمە لە ورمێ دا پیلانی هەناردە کردنی مادەی هۆشبەری هێڕۆیینی دامەزراند و هێڕۆیینی خستە ناوو شاری ورمێ وە هەمان پیلانی سەردەمی پەهلەوی درێژە پێدا. لابڕاتۆرەکانی هێڕۆیینی درووست کرد لەوێ بە ئاستی گەورەبوونی خۆی گەیشت کە تەنانەت لەم شارەوە هیڕۆیین وەک برەندێک بێهەووتا لە ئامریکا ناوی دەبەن .
پیلانەکانی ئەم ڕژیمە بەمە تەواوی نەهات کە چەند ساڵێک لەوە پێش لە شاری سەردەشت لابڕاتواری مادەی هۆشبەری شووشەی دامەزراند کە تەنانەت ئێستا مادەی هۆشبەری شوشەی سەردەشت یێکێک لە ناودارترین مادە هۆشبەرەکان لە تەواوی دونیادایە .
بەم شێوازە هەم کوردی پێ لە ناوو دەبا وە هەم ناوی کورد بە خراپ لە دونیا دەناسێنێت .
بۆ نموونە پێش ئەوەی کە لە سەردەشت ئەم پیلانە دابڕێژن مادەی هۆشبەری شوشە لە وڵاتی مالێزی بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەناردە دەکردرا .
ئێستا ڕژیمی ئێران یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکەرەکانی مادە هۆشبەرەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ مادەی هۆشبەری شووشە وە بە هەزاران کەس کە لە ئێرانەوە مادەی هۆشبەری شووشەیان بۆ مالێزی بردوە ئێستاکە لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە دایە کە تەنانەت دەنگی ئەو ۆڵاتەیان دەرهێناوە .
ئێستا برەندی مادەی هۆشبەری شوشەی سەردەشت یەکێکە لە برەندە بەناوبانگەکانی جیهان .
ڕژیمی ئێران مادەی F (ئێفێدڕین ) کە لە دەوا خانەکانی ئاڵمانیاوە کە مادەی هۆشبەری شوشەی پێ چاک دەکردری هاوردەی خاکی باشوری کوردستان دەکات و لەوێوە دەیهێنێتە خاکی سەردەشتەوە وە ئەم مادە هۆشبەرەی پێ درووست دەکەن و تەنانەت لەوێوە هەناردەی خاکی باشوری کوردوستان دەکەن بۆ گیرۆدەکردنی گەنجانی ئەم بەشی کوردستانە . بەم شێوازە ئێران خەڵکی کورد گیرۆدەی ئەم مادە هۆشبەرە دەکەن تاکو ورەی بەرزی کورد لە عەرز بدات .
گشت ئازگوێزەکانی مادە هۆشبەرەکانی ئێران بۆ سەرانسەر جیهان لە ڕێگای ئۆرگانی نیزامی ئێرانەوە بە ئەنجام دەگات و سپای پاسدارانی ئێران ڕاستەوخۆ ئاسان کاری بۆ دەکات و دیارە لەگەڵ باڵە نیزامیەکانی ناوچە وەکو حزب اللە لوبنان و چیتر لەم ڕێگایەدا هاوکاری چڕیان هەیە. کە تەنانەت لە چەند ساڵێک لەوە پێش وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە سپای پاسداران مافیای هەناردە کردنی مادە هۆشبەرەکانە.
بەڵام زۆر جێگای دڵخۆشیە کە لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا خەڵکی کوردستان ئاگادار بوونەتەوە و ئێستا کەمتر تووشی ئەم مادە هۆشبەرانە دەبن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.