پۆلیسی ئێران دیاری پێدانی گوڵ بە یەکتر لە رۆژى ڤاڵنتاین قەدەغە دەکات

0
559

 پۆلیسی ئێران لە بڕیار نامەیە کە بۆ هەموو ئورگانەکانى ژێر دەستى خۆى ناردوە تێیدا کڕین و فرۆشتنى گوڵ و دیارى سور و بابەتى تر کە لە رۆژى ڤالنتاین واتە ١٤ فوریە کە  کچان و کوڕان و ئەڤینداران بە گشتى بۆ یەکتر دەکڕن  قەدەغە دەکات.

لەو بڕیارنامەىە دا کە مەبەست لەم کارە پیشگیری بە بلاو بونەوەى کەلتورى ڕۆژئاواى ناو دەبات هەر کۆبونەوەیەک یا کردنەوەى ئەم جۆرە فرۆشگایانەش قەدەغە دەکات و داوا لە ئۆرگانەکانى دەکات پێشگیری بە جۆرە کردەوانە بکەن.

١٤ فوریەى هەر سال وەکو رۆژی ڤالنتاین لە زۆربەى  وڵاتەکانى جیهان  باوە، ئەڤینداران بە دیارى کردنى گولى سور بە یەکتر و بۆنەى جیاواز بەڕێوە دەبەن. لە ئێران بە هۆى ئەو گوشارانەوە بەردەوام کێشەى بۆ گەنجان لەو ڕۆژانە دا دروست کردوە.

شایانى باسە کۆمارى ئیسلامى دژى هەر بۆنەیەکى لەو چەشنەیە تەنانەت ژمارەیەکى زۆرى گەنجانى لە کاتى یارى ئاوپڕژێن کردن لە ساڵانى رابردوو زێندانى کرد.

C5CD12D2-3712-4203-B6D4-F0761438B286_w640_s

تێبینى وێنە کە لە ویب سایتى voa وەرگیراوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.