پڕۆژەی درووستکردنی یەکەم بنکەی ناوکیی توورکیە بە هاوکاری ڕووسیە دەستیپێکرد.

0
864
10.03.2018, Türkei, Mersin: Recep Tayyip Erdogan, Präsident der Türkei, hält bei einer Kundgebung der Regierungspartei AKP vor einem Konterfei seiner selbst eine Rede. Erdogan hat die Nato kritisert, sein Land nicht bei dem Militäreinsatz gegen die kurdische YPG im Norden Syriens zu unterstützen. Foto: Kayhan Ozer/Presidency Press Service/dpa +++ dpa-Bildfunk +++

پڕۆژەی درووستکردنی یەکەم وێستگەیی ناوکیی تورکیە ڕۆژی سێ شەممە ۳ی ئاڤریلی ۲۰۱٨، دوای ڕێوڕەسمێکی فەرمیی و بە بەشداری پوتین و ئەردووغان سەرۆک کۆماری هەردوو وڵات دەستی پێکرد.

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی تورکیە، درووستکردنی ئەم وێستگە ناوکییە بە بەشداری کۆمپانیایی ڕووس ئەتۆم و لە سەردانی دوو ڕۆژەی ڤێلادێمیر پووتین بۆ تورکیە بە نیشانەی پتەوکردنی پێوەندی نێوان ڕووسیە و تورکیە، لە ناوچەیی ئاک کوویوو لە پارێزگایی مێرسین دەستی بەکارەکانی کرد. ئەم پڕۆژەیە دەبێ بۆ ساڵی ۲۰۲۳ بەکردەوە بکەوێتە بواری کارکردنەوە.

درووستکردنی ئەم بنکەناوکییە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو، پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیە، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە چووە تورکیە.

ڤێلادێمیر پووتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە ڕۆژی سێ شەممە ۳ی ئاڤریل بە سەردانێکی کاری چوو بۆ تورکیە، گەرچی ئەم سەردانە زۆر لەمێژبوو بەرنامەی بۆ داندرابوو بەڵام سەردانەکە کەوتە کاتێک کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕووسیە گەیشتە ئاستێکی هەرە بەرز.

ئەم بنکەیە بەگشتی بە توانایی چوار هەزار و هەشتسەد مێگاوات هێزی تەزوو (برق)، هەلی کار بۆ ۱۰ هەزار کەس دەرەخسێنێت و چاوەڕوان دەکرێ بووژانەوەیەکی بەرچاو لەنێوان ٦ بۆ ٨ میلیارد دۆلار داهاتی بێت.

ئەردووغان لە ڕێگەی گرتەیی ویدئۆیی و ڕاستەوخۆ لە ئانکاراوە سڵاوی کرد لە کرێکارانی پڕۆژەکەو دەستپێکردنی کاری پڕۆژەکەی ڕاگەیاند.

پڕۆژەی ناوکیی تورکیە بڕی ۲۰ میلیارد دۆلار تێچووی دەبێت و ۱۰ لەسەدی پێویستی تەزووی ئەو وڵاتە دابین دەکات. بەپێی قسەکانی ڕۆژنامەی ئاناتۆلی تورکی ئەم پڕۆژەیە هەلی کار بۆ ۱۰ هەزار کەس دەڕەخسێنێت.

بنکەی ناوکیی تورکیە لە چوار پڕۆژەیی درووستکردنی تەزوو پێکدێت کە هەرکامیان توانایی بەرهەم هێنانی ۱۲۰۰ میگاوات تەزوویان هەیە. یەکەم فازی بنکەی ناوەکیی ئاک کوویوو ۵ ساڵی دیکه دەست دەکات بەکارەکانی و فازەکانی دیکە بە مەودایی یەک ساڵ دوای یەکتر دەست دەکەن بە کارکردن.

سەردانی پووتین بۆ تورکیە لە چوارچێوەیی وتووێژەکانی هەرسێ وڵاتی ئێران، تورکیە و ڕووسیەیە لەمەڕ باروودۆخی سووریە. بابەتگەلی وەک ئاگربەست و پاراستنی یەکپارچەیی ئاخیی سووریە بابەتگەلێکن کە قسەیان لەسەر دەکرێت. پێشتر ئەم وتووێژانە لە سووچی دەستی پێکرد.

ئەم چاوپێکەوتنە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە هەر سێ وڵات، دانیشتنیان لەمەڕ پێدانەوەی غووتەی ڕۆژهەڵات بە دەوڵەتی سووریە و عەفرین بۆ تورکیە سەرکەوتووانە ئەنجامدا.

لەبەرەبەری سەردانی پووتین لە تورکیە، دەوڵەتی تورکیە حوکمی گرتنی نێودەوڵەتی فەتحوڵا گولەن و ۷ کەسی دیکەی دەرکردووە بە تۆمەتی کووشتنی نوێنەری ڕووسیە لە تورکیە ساڵی ۲۰۱٦.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.