پشت ڕاست کردنەوەی حوکمی سێدارەی ٤٠ زیندانی لە قزلحەسار

0
789

مێژووی کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە لە سەردەمی هەڵبژاردنەکان و بۆ ترسان و تۆقاندنی خەڵک، ڕێژەی دەست بەسەر کردن و لەسێدارەدان بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵدەکێشێ

لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم حوکمی لەداردانی ٤٠ زیندانی لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، پشتڕاست کراوەتەوە و ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، بە کەسەکان ڕاگەیێندراوە.

شایان باسە کە داوای چاوپێداخشاندنەوە بە حوکمی لەدار دانی ئەو کەسانە لە لایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە تەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەنجام دراوە و دووبارە دەرچۆتەوە.

لە یاسای دادرەسی نوێی ئێراندا ئەو مافە بە تاوانبارانی ماددە هۆشبەرەکانیش دراوە تا داوای چاوپێداخشاندنەوە بەسەر سزاکانیاندا بکەن.

لە هەمان کاتدا لە کوردستانی خۆرهەڵات، ڕێژەی دەستبەسەر کرانی چالاکان و تەنانت خەڵکانی ئاسایی لە بەرەبەری هەڵبژاردندا بە شیوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ کەس دەست بەسەر کراون.

هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ٢٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، فاتح دونداری، سامان پاشایی، فەرشاد دارایی، نادر مەجیدیان و بێهرووز ڕیشەساحب، وێڕای ١٠  کەسی تر لە کاتی میوانداری لە ماڵی نادر مەجیدیان لە شاری سەقز، دەست بەسەر کراون.

لەلایەکی ترەوە به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵده‌رییه‌کان، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ حه‌وتووی‌ ڕابردوو كه‌سێك به‌ ناوی‌ شێرزاد فه‌لاحی‌ له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ ١٣٦٤، خه‌ڵكی‌ شاری‌ بانه‌، له‌ شوێنی كاری‌ خۆیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ركرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.