پشتگیری کردن لە زارا مامۆستای زمانی کوردی

0
846

ئەمڕۆ ٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی کوردانی دیاسپۆرا لە پڕفۆرمانسێکی مێژوویی دا پشتیوانیان لە زارا مامۆستای زمانی کوردی ڕاگەیاند.

زارا مامۆستای زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بە تۆمەتی ئەمنیەتی پێنج ساڵ بەندیخانەیان بەسەر دا سەپاند . زارا کە مانەوەی زمانی کوردی بە مەترسی دەستنیشان دەکرد ویستی پێش بە لەناوچوونی زمانی نەتەوەی کورد بگرێت و دەستی دایە فێر کردنی منداڵان بە زمانی کوردی و هاوکات حکوومەتی داگیرکەری ئێران ئەو کارەی زارای بە مەترسی لەسەر مانەوەی خۆی پێناسە دەکرد.

حکومەتی داگیرکەری ئێرانی کە بە درێژایی بوونی خۆی هەوڵی تاواندنەوەی کوردی داوە دیارە هەر چەشنە هەوڵێک بۆ مانەوەی کورد بە مەترسی پێناسە دەکات و هەوڵ دەدات بە تۆمەتی جیاواز ئەو هەوڵانە بۆ مانەوەی کورد بکوژێت و دیارە حکومەتی ئێران وەکو هەموو حکومەتە فاشیستەکان بە هەر جۆر کە بۆی بکرێت دژی ئاوات و هیوای خەڵکە و هەوڵ دەدات کە ئەو هیواگەلە بکوژێت. بۆیە زارا لە کۆتا قسەکانی خۆیدا ئاوای وت: “قور بەسەر ئەو دوژمنە کە هیوای بە بەندیخانەیە” کە ئاماژەیە بە شێعرێکی مامۆستا قانع شاعیری نەتەوەیی کورد.

ئەمڕۆ لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان کوردانی دیاسپۆرا بڕیاریان دا کە بە پڕفۆرمانسێکی مێژووی هەستن و لە چەندین وڵاتی ئوروپایی وەکو ئاڵمان لە سێ شار، سویس، سوید ، فەنلاند، بریتانیا و … خۆپیشاندانیان کرد و ئەوەیان ڕوون کردەوە کە هیوای ئێمە کوردستانە و ئێمە پشتیوانی زارای نیشتمانین. 

کوردانی دیاسپۆرا جەختیان کردەوە کە ئیدانەی ستەمی نەتەوەیی سەر زارا و زمانی کوردی و سەپاندنی ٥ساڵ بەندیخانه بەسەر ئەو مامۆستایە دەکەن و ویستیان دەنگی شوناسخوازانەی زارا بە جیهان ڕاگەیەنن و جەختیان کردەوە کە ئەوە دەسپێکی چالاکیەکانیانە لەسەر پرسی زارا و زمانی کوردی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.