پشتگیریی پارلمانتارانی پارلمانی ئاڵمان لە کوردانی ئەفرین و ناڕەزایەتیان لە هەمبەر هێرشی سەربازیی ئەرتەشی تورک بۆ کوردستان

0
720

ڕێژەی دژایەتی کردنی وڵاتانی جیهان لەگەڵ دەستدرێژیی سەربازیی تورکیە بۆ سەر کوردستان لە عەفرین تا دێت پەرە دەستێنێ،

ڕۆژی کورد: ژومارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارلمانی ئاڵمان، وێڕای هەڵگرتنی هێماکانی تایبەت بە یەپەگە لە کوردستانی ڕۆژاوا، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پارلمانی ئەو وڵاتەدا بەشدار بوون.

ڕۆژی پێنج شەممە ١ی فێوریە بەرانبەر لەگەڵ ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژومارەیەک لە پارلمانتارانی پارلمانی ئاڵمان، ئاڵای یەپەگەیان لە مل کرد و لە دانیشتنی پارلمانی ئەو وڵاتە بەشدار بوون.

ئەو پارلمانتارانە، وێڕای مەحکووم کردنی دەستدرێژیی سەربازیی تورکیە بۆ سەر کوردەکان لە عەفرین،  داوایان کرد حکومەتی وڵاتەکەیان لە ئاستی پەلامارەکانی تورکیە بۆ سەر عەفرین بێدەنگ نەبێت.

هاوکات بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بڵاو بووەتەوە، چەند کەسێکی ئەفریقایی لایەنگر و دۆستی کورد، بە خوێندنەوەی سروودی کوردی و “ئەمن کوردم” وێنەی ئەردۆغانیان داوەتە ژێر پێ و دەڵێن شەش ملیۆن تورک ناتوانێ لە هەمبەر ٤٠ ملیۆن کورد بوەستێتەوە.

وڵاتانی ئوروپایی وەک فەڕانسە، تا ئێستا بە شێوەیەکی ناڕوون بەرپەرچی هێرشی سەربازیی تورکیە بۆ سەر عەفرینیان داوەتەوە.

ئەوان دەڵێن، ئاگایان لە دڵەڕاوکێکانی تورکیە هەیە بەڵام نابێ ئەو هێرشە ببێ بە داگیرکاری کە ئەوە پەیامێکی ناڕوونە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.