پاسپۆرتی ئاڵمان، بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان لە ڕیزبەندیی ساڵی ٢٠١٨

0
829

پاسپۆرتی ئاڵمان لە ڕیزبەندیی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهاندا، لە ساڵی ٢٠١٨، پلەی یەکەمی پاسپۆرتەکانی جیهانی بەدەوست هێنا.

ڕۆژی کورد: ئەو ڕزیبەندیە لەلایەن Henley Passport Index ـەوە کراوە.

لە ڕیزبەندیەکی تردا کە پێشتر لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٧دا ئەنجام درابوو، سنگاپوور، پلەی یەکەمی وەدەست هێنابوو و ئێستا لە پلەی دووهەم دایە.

کەسانی خاوەن پاسپۆرتی ئاڵمانی دەتوانن بۆ ١٧٧ وڵاتی جیهان سەفەر بکەن و ئەوە وایکردووە، پاسپۆرتی ئاڵمانی وەک بەهێزترین پاسپۆرتی جیهان لە ساڵی ٢٠١٨ـدا بناسرێ.

ماوەی ٥ ساڵە، وڵاتانی ئوروپایی، پلەی یەکەمی پۆلێنبەندیی پاسپۆرتەکانی جیهان بۆخۆیان مسۆگەر دەکەن.

ئەو ڕزیبەندیە بەپێی زانیاریەکان لە بنکە و یەکیەتییە جیهانیەکانی گەشت و گوزارەوە دەدرێنو لە ڕووی ئەوانەوەڕیزبەندیەکە ئەنجام دەدرێت.

پاسپۆرتی ئەمریکا، ئیرلەند، کوریای باشوور و پورتەگاڵ ـیش لە ڕیزی پێنجەم دایە.

پاسپۆرتی وڵاتی سویس، ئوسترالیا، بێلژیک، لوکزامبوورگ، هولەند و سپانیاش لە ڕیزی چوارەم دایە.

سوید، نۆروێژ، ژاپۆن، ئیتالیا، فەڕانسە، فەنلاند و دانمارک  لە ڕیزی سێیەم دان.

ئوکراین کە لە ڕیزی ٤٤ـەم دایە و جۆرجیا یان گورجستان لە کە ڕیزی ٥٥ ـەم دایە، زۆرترین ڕێژەی سەردانی شاخەوانیان لە ساڵی ٢٠١٧ـدا لە خۆ گرتووە.

پاکستان و سووریە و ئێراق و ئەفغانستانیش لە قووڵکە و ڕیزی خوارەوەی ئەو پۆلێن بەندی و ڕیزبەندیە دان.

گەلی کورد کە لە چوار وڵاتدا دابەش بوون، بە هۆی نەبوونی وڵات، تا ئێستا خاوەن پاسپۆرتی خۆیان نین و بە پاسپۆرتی وڵاتانی داگیرکەری خۆیان، واتا تورکیە، ئێراق، ئێران و سووریە، سەردانی وڵاتان دەکەن و ناوێکیان لە ناو ناواندا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.