پاسداڕێکی تری ئێران لە سووریە کوژرا

0
999

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ئێران، پاسدارێکی تری ئێرانی لە سووریە کوژرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، پاسداڕێکی سپای تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە کوژراوە و لە باژێڕی ئەندیمێشک نێژراوە.

محەممەد کەیهانی فەقێی بەسیجی (تەڵەبە) بووە و لە سووریە کوژراوە.

محەمەد کەیهانی شەشەمین کوژراوی ئەندیمێشک ـە و یەکەمین مەلای کوژراوی ئەو شارەیە کە لە سووریە کوژراوە.

بەپێی ئامارێک کە کەیهانی لەندەن بڵاوی کردۆتەوە، تا ئێستا ٢٧٠٠ کەس لە هێزەکانی ئێران لە سووریە کوژراون و پێش بینیی ئەوەش دەکرێ تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ڕێژەیە بگاتە ٣ هەزار کەس.

زۆرترین ڕێژەی کوژراوەکان دوای تاران، هی قوم، پارێزگای ئورمیە و باشووری ڕۆژئاوا و ناوچەکانی باکووری ئێران و دوای ئەو هی ناوچەکانی ناوەندی ئێرانە.

نزیک بە 90 مەلا و فەقێ ـی ئێران تا ئەمڕۆ لە سووریە کوژراون. بەرچاوترینی ئەو مەلایانە مەلا محەممەد عەلی قولی زادە، نوێنەری وەلیی فەقێ لە سپای قوم بووە.

بێ لەبەرچاوگرتنی زیانەکانی زانکۆی ئەفسەریی سپای تیرۆریستیی پاسداران، نزیک بە 20 تا 25 لەسەدی کوژراوانی سووریە، خوێندەواریی زانکۆییان هەبووە، نزیک بە ٣٠% دیپڵۆم ـیان بووە و ئەوانەی تریش ژێردیپڵۆم بوون.

10 تا 15 کەس لە کوژراوەکانی ڕژیمی ئێران کە تا ئەمڕۆکە شناسایی کراون، لەدایک بووانی دەیەی ٧٠ی هەتاوی بوون. دەرچووانی زانکۆی پەروەردەی پاسداڕیی ئیمام حوسێن، زیاترین ڕێژەی دەرچوانی زانکۆی کوژراو لە سووریە لە خۆدەگرن.

لە ناو کوژراوانی ئێران لە سووریە، ٥٠ بژاردەی زانکۆیی و خوێندکاری زانکۆ هەبوون. عەلی دەڕاجی، خوێندکاری شەهید بەهەشتی، مستەفا کەریمی کە لە ئەسڵدا ئەفغان ـە و دەرچووی زانکۆی هونەری تارانە، لە ناو ئەو خوێندکارانەدا بوون.

15 خوێندکاری زانکۆی ئازاد تا ئێستا چوونە سووریە و کوژراون.

10 تا 15 کەس لە کوژراوانی ڕژیم لە سووریە لەدایک بووانی دەیەی 70ی هەتاوین، ئەحمەد مەکیان، مەلای لەدایک بووی 1374، خەڵکی ماهشەهر، محەمەدڕەزا دێهقان، خەڵکی تاران و لەدایک بوونی 1374ی هەتاوی، عەباس دانشگەر کە یەکێک لە گەنجترین کوژراوانی سپای تیرۆریستیی ئێرانە لە ناو کوژراوانی ئەو تەمەن دان.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت