پاسدارێکی خەڵکی زەنجان لە سەردەشت کوژرا

0
1283

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی چەند هەواڵدەرییەکی ناوخۆیی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 9ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، ئیستوار یەکەم، ئیبراهیم کەریمی، پاسداری ئەندامی هەنگی مەرزیی سەردەشت لە نزیک گوندی دەرماناوێ، کوژراوە.

تەرمی ئەو پاسدارە ئەمڕۆ بۆ شوێنی لەدایک بوونی لە زەنجان، ڕەوانە کراوە.

دەگوترێ ئەو پاسدارە کە یەکێک لە ئەندامانی هەنگی مەرزیی سەردەشت بووە لە ناوچەی سنووریی زەردەکێوی سەر بە بەشی ناوەندیی سەردەشت، لە نزیک گوندی دەرماناوێ و لە کاتی شەڕ لەگەڵ کۆڵبەرەکاندا (بە وتەی ڕژیم قاچاقچیەکان) کوژراوە.

هەروەها بەیانیی دۆینێ سێ شەممە، 9ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، لە کاتی تەقەکردنی هێزەکانی هەنگی سنووریی مەریوان لە کاسبکاران و کۆڵبەرە کوردەکانی ئەو ناوچەیە، دوو کەس لە هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون کە دەگوترێ برینی کەسێکیان قووڵە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت