پارلمانی وڵاتانی یەکگرتوویی عەرەبی ڕایگەیاند، ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.

0
742

پارلمانی وڵاتانی یەکگرتوویی عەرەبی لە چوارم کۆبوونەوەی خۆی کە لە وڵاتی مەغریب بەڕێوە چوو ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێگای پڕچەک کردنی میلیشیا حوسیەکانی یەمەن، عەرەبستانی سعوودی و وڵاتانی کەنداو دەکاتە ئامانج، ئەو کارەی ئێران هەڕەشەیەکە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان.

ڕۆژی کورد: پارلمانی وڵاتانی یەکگرتوویی عەرەبی لە چوارم کۆبوونەوەی خۆی لە شاری “ڕەبات”ـی پێتەختی وڵاتی مەغریب بەڕێوە چوو، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئێرانی بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان ناوبرد.

لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئێران بە پڕچەک کردنی میلشیا حوسیەکانی یەمەن و پێدانی چەکی قۆرس لە جۆری مووشەکی بالستیک عەرەبستانی سعوودی و وڵاتانی دەکاتە ئامانج، ئەم کارەی ئێران هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهان، داوا لە ئەنجۆمەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا لێپرسینەوە لە ئێران بکرێت.

هەروەتر لە بشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، بە پێویستی دەزانین ڕژیمی ئێران دەست هەڵبگرێت لە دەست تێوەردانەکانی لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە.

وڵاتی مەغریب پێشتر ڕایگەیاند، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ڕژیمی ئێران پچڕاند، دوایی ڕایگەیاندنەکەی پارلمانی وڵاتانی یەکگرتوویی عەرەبی کە لەو وڵاتە بەڕێوە چوو، پشتیوانی خۆی لەو ڕاگەیێندراوەیە دەربڕی و داوای کرد، پلانێکی عەرەبی ئامادە بکرێت بۆ وستانەوەی دژبە دەست تێوەردانەکانی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە و ڕەوانەکردنی مووشەکە بالستیکەکانی بۆ ناو خاکی عەرەبستانی سعوودی لە ڕێگای میلیشیا حوسییەکانەوە.

عەرەبستانی سعوودی پێشتر ڕایاگەیاند، لە ۲٦ی مارس بەرانبەر لەگەڵ ٦ی خاکەلێوی ساڵی ڕابردوو تا هەنووکە، ۳۱ مووشەکی بالستیکی میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن، ڕەوانەی بنکە نیزامییەکانی ئەو وڵاتە کراون کە لە لایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی عەرەبستانی سعوودییەوە تێکشکێنراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن، تاکوو ئێستا ۱۳۵ مووشەکی بالستیکی ئەو گرووپە تیرۆریستییە ڕەوانەی خاکی عەرەبستان کراون کە سەرجەمیان لە لایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتەوە تێکشکێنراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.