پارلمانتارێکی کورد دەقی ڕێکەوتنە خیانەتکارانەکەی باشوور لەگەڵ ئێرانی بڵاو کردەوە

0
1024

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ کەرکووک ڕادەست کرا، باس لەوە هەیە کە شنگاڵ و ناوچەکانی تری دابرێنراو لە کوردستانیش مەترسیان لەسەرە. مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە بە بۆچوونی ئەو دەقی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و هێزە عێراقییەکانە. بەڵام چاوەدێرانی تری سیاسی دەڵێن، ئەو ڕێکەوتنە خیانەتکارانەیە لە نێوان هەموو لایەنەکان و لە ناویاندا یەکێتی و پارتی دێموکراتی کوردستان و ئێران، واژۆ کراوە.

بەپێی نوسراوەکەی مەسعود حەیدەر ڕێککەوتنەکە لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و هادی عامریدا ئیمزاکراوە بەڵام پێدەچێ لە کۆبوونەوەی دووکان، سەرجەم لایەنەکانی باشوور لەسەری ڕێکەوتوون و باس لەوەش هەیە کە مامەڵەیەکی شلەسەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەڵام بۆ داهاتووی نزیک، کراوە.

دەقی بلاوکراوەکە:

١- گەڕانەوەی ھێزەکانی عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەکان و کشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بە بێ شەڕ

٢- ڕادەستکردنی ١٧ یەکەی ئیداری (قەزاو ناحیەو  ناوەندی کرکوک) بە دەسەڵاتی ئیتحادی کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدارەی ئەدات. ئەگەر ئەوانە تەسلیم نەکرێت ئەوا عێراق داوای ١١ یەکەی ئیداری تریش دەکات کە پاش ٢٠٠٣ ھەرێم ئیدارەی ئەدات. کۆی گشتی دەبێتە ٢٨ یەکەی ئیداری.

٣- ناوەندی کەرکوک ئیدارەی ھاوبەش دەبێت، ١٥ گەڕەکی کوردی لەلایەن کوردەوە ئیدارە ئەدرێت و ٢٥ گەڕەکی تری پێکھاتەکانی تر خۆیان ئیدارەی ئەدەن و ئەم حاڵەتە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت.

٤- جێگا ستراتیجێکانی کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادی بەرێوەدەبرێت، معسکر کەیوان و فرۆکەخانەو بیرە نەوتەکانی کەرکوک.

٥- کردنەوەوی فرۆکەخانەی سلێمانی بەرووی گەشتی نێودەوڵەتی

٦- پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی و کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادیەوە

٧- پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سلێمانی بە پێ ی لیستی ئامادەکراو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی.

٨- درووستکردنی ھەرێمی ھەلەبجە- سلێمانی- کرکوک

٩- تشکیلکردنی حکومەتێک بۆ ئەم ھەرێمە نوێ یە.

ئەو پەرلەمانتارە لە کۆتایی نوسینەکەیدا وتویەتی “ئەم زانیاریانە لەو وەرەقە وەرگیراوە کە ھەردوولا واژوویان کردوە، ئەوەی جێگەی تێبینی یە کە هادی عامری سەرکردەی حەشدە و پۆستێکی فەرمی لە حکومەتی یەکگرتووی ئێراقدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.