موراد قەرەیلان بە میدیاکانی نزیک لە پەکەکەی ڕاگەیاندووە، ئەوان یەکێتی کورد وەک ستراتیژ دەبینن، بۆیە دەبێت کورد کێشە نێوخۆییەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات.
بەپێی هەواڵی تۆڕی میدیایی ڕووداو، قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبارەی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە شنگال لەنێوان ئەوان و هەرێمی کوردستان دانوستاندن هەن ئەو گوتی: “گفتوگۆمان هه‌یه و به‌رده‌وامه و له میانی دیداره‌كانماندا به‌ڕاشكاوی پێمان ڕاگه‌یاندوون كه هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له شنگال ده‌كێشینه‌وه. ئه‌م زانیارییه یه‌كه‌مجاره ڕایده‌گه‌یێنم”.
ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە لەبارەی لێدوانەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “نازانم بۆچی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌مشێوه‌یه قسه‌ی كرد؟ یان ئاگاداری دوایین پێشهاته‌كان نه‌بووه، یانیش مه‌به‌ستی تێكدانی دۆخه‌كه بووه ئه‌گه‌ر ئاگاداری پێشهاته‌كان بووبێت. بۆیه پێویسته ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ردوو شیمانه‌كه بدات”.
موراد قەرەیلان گوتی: “ئه‌م قسانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه بۆ سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد. چ مانایه‌كی هه‌یه بۆ ده‌سته‌واژه‌ی (هێز به‌كارده‌هێنین) ئه‌مه مانای براكوژییه. یان ده‌یانه‌وێت شه‌ڕی براكوژی به‌رپا بكه‌ن؟ ئایا ده‌یانهه‌وێت خه‌باتی سه‌د ساڵه به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ ئایا ئه‌م په‌یامه پڕهه‌ڕه‌شه ئامێزه چی به‌دواوه هه‌یه؟ به‌هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه هیچ ده‌ره‌نجامێك ده‌سته‌به‌ر ناكرێت. مێژووش گه‌واهیداره”.
قەرەیلان گوتیشی: “هەم ئێمە و هەم سەرۆکایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەزموونمان لەو جۆرە کێشانەدا هەیە، چاوی هەموو جیهان لەسەر ئێمەیە، کێشەکانمان بەشێوازی دیالۆگ چارەسەردەکەین، یان ڕووداوەکانی پێشتر دووبارە دەبنەوە، بێگومان پێویستە ئێمە شێواز و ڕێگای چارەسەرخواز بگرینەبەر”.