٨ زیندانیی کورد لە ورمێ ئێعدام کران

0
530

بەرپرسانی ڕێکخراوی زیندانەکان و ئیقداماتی ئەمنییەتیی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ورمێ، ٨ هاووڵاتیی کوردیان لە سێدارە دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە حەوشەی زیندانی “دەریا” لە شاری ورمێ ٨ زیندانیی کورد ئێعدام کران.

ئەو ئێعدامانە دوای ڕاگواستنی شەوانەی زیندانیەکان بۆ ژووری تاکەکەسی ئەنجام دەدرێن.

هەواڵنێری کوردپا لە ورمێ سەرەڕای پشتڕاست‏کردنەوەی هەواڵی ئێعدامەکان، ڕایگەیاند: دەزگا قەزاییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا ئەو هاووڵاتییانەیان بە کڕین و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان تاوانبار کردبوو و حوکمی کۆتایی ئەو بڕیارەش لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست‏کراوەتەوە.
شوناسی ٥ کەس لەو کەسانەی کە ئێعدام کراون بریتین لە:

کامران ڕەشیدی کوڕی دینۆ
ڕۆستەم پەریزین کوڕی فارس
خەلیل عەبداڵی کوڕی کامیل
یەعقووب عەلیزادە کوڕی عەلی
جەهانگیر سەحرایی کوڕی یووسف

پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژێنۆ، ڕایگەیاندبوو کە “بەشێکی بەرچاو لە قوربانیانی سیاسەتی ئێعدام لە ئێراندا، چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤن کە لەژێر ناوی “تۆمەتی کڕێن و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە ئێعدام دەکرێن”.
هەروەها بە بۆنەی ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونە دژی سزای ئێعدام، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئامارێکی بڵاو کردەوە کە بەپێی ئەو ئامارە لە ماوەی ئەمساڵدا ئاماری ئێعدام بەرز بووەتەوە و لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا لەوێنەی نەبووە.

ئەو ناوەندە داکۆکیکارەی مافی مرۆڤ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی‌دا ئێعدام کراون بە ٨٠٠ کەس بەراورد کردووە.

زۆربەی بەرپرسانی قەزایی حکوومەتی ئێران چەندین جار دانیان بەوەدا هێناوە کە بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدام هیچ‏کات نەیتوانیوە پێش لە تاوانە پێوەندیدارەکان بە ماددە سڕکەرەکان بگرێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری ژمارەی ئێعدامەکان، پلەی یەکەمی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووهەمی لە ئاستی جیهاندا هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.