٢ ژن و کچێک لە کوردستان بەهۆی تیزاوەوە بوونە قوربانی

0
1513

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢ ژن و کچێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی پرژاندنی تیزوەوە بوونەتە قوربانی.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی “ئیرنا”، سەر لەئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردان، ژنێک و کچە ٨ ساڵەکەی لە شاری کوهدەشتی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پرژاندنی تیزاوەوە بوونە قوربانی و رەوانەی نەخۆشخانەی خوڕماوا کراون.
شایەتحاڵان رایانگەیاندووە کە ئەو ژنە لەلایەن برای مێردەکەیەوە هێرش کراوەتە سەری و روخساری بەتەواوەتی سووتاوە و کچەکش بەهۆی تیزاوەوە دەست و لاقی سووتاوە.
لەلایەکی دیکەوە دوو شەو پێش ئێستا، ژنێکی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی شاری خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پارکی ” معلم”ی ئەو شارە لەلایەن هاوسەری پێشووی خۆیەوە تیزاو بە روخساریدا پرژێندرا.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە کوڕی ئەو ژنە کاتێک ویستووەیەتی داکۆکی لەدایکی بکات، لەلایەن باوکیەوە بە چەکی ڕاو تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.
دیاردەی پرژاندنی تیزاو لە زۆربەی شارەکانی ئێران باوە و ئەو دیاردەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان نەبووە و یان بە کەمی رووی داوە ، کە ئەمە دەتوانێ زەنگێکی مەترسی بێت بۆ سەر کۆمەڵگای کوردی و بەتایبەت ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.