٢٣٢ بەڕێوەبەری کاناڵ و ژوورە تلێگرامییەکان لە ئێران، دەستبەسەر کراون

0
753

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوی پۆلیسی پارێزگای هورموزگان، ٣٢ کەس لە بەرێوەبەرانی کاناڵ و ژوورە تلێگرامییەکان لەو پارێزگایە، دەستبەسەر کراون.

پۆلیسی تاران ـیش ڕایگەیاندووە، لە هەشت مانگی ڕابردوودا ٢٠٠ کەس لە ژێر ناوی “تاوانباری مەجازی” دەستبەسەر کراون.

عەلی ئەسغەر عیبادی نیک، سەرۆکی پۆلیسی ئاسایش و زانیاریی گشتیی هورموزگان، ڕایگەیاندووە کە پۆلیسی هورموزگان، بەڕێوەبەری ٧٨ کاناڵ، ژوور و ئەکاونتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان  شناسایی کردووە .

بە گوێرەی لێدوانی عیبادی نیک، ئەو کەسانە خەریکی بڵاوکردنەوەی درۆ، تێکدانی ئاسایشی گشتی، نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵک، بڵاوکردنەوەی دژەباوەکان و بابەتی دژەئەخلاقی و پرۆپاگەندای دژەباو لە شوێنە گشتییەکان بوون.

هەروەها حسێن ساجدی نیا، لەمەڕ دەستبەسەرکرانی ٢٠٠ کەس وەک “تاوانباری مەجازی” گوتوویەتی: “ئەو کەسانە بە تاوانی مزاحیمەتی ئینتێرنێتی، بلاو کردنەوەی ڤیدیۆی غەیری ئەخلاق و بڵاوکردنەوەی درۆ، ژن دۆزینەوەی نایاسایی و دزینی پارە لە حیسابی خەڵک و …تاد”، دەستبەسەر کراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت