هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم پێشیان بە بەڕێوەچوونیڕێ وڕەسمی هەڵکرنی مۆم بۆ کۆڵبەران لەو شارە گرت

0
1051

ڕۆژی کورد: لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە پێش بە رێورەسمی یادکردنەوە کۆڵبەرانی کورد لە ماوەی چەند گیانیان لە دەستداوە گیرا.

دوانیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە ١٥ی رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی لە شاری مەریوان کە لەلایەن لاوان و چالاکانی مەدەنی ئەو شارەوە رێورەسمێک بۆ یادی کۆڵبەرانی کورد کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بە هۆی هەرەسی بەفر لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان گیانیان رێکخرا بوو لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری مەریوانەوە پێش بەو چالاکییە گیرا.

لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا کە ژمارەیەکی کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان بە تایبەت سنووری شارەکانی، سەردەشت، پیرانشار، ورمێ، کرماشان، بە هۆی هەرەسی بەفر هەروەها تەقەی هێزەکانی رژیم گیانیان لە دەستداوە کە چالاکانی مەدەنی ناوخۆ بۆ رێز گرتن لە گیانی ئەو کەسانە کەمپینێکیان لە ژێر ناوی” هەر کەسەو یەک شەمع” راگەیاند.

لەم کەمپینە کە لە سەر جەم شارەکانی کوردستان شۆێنی بۆ دیاری کراوە تا خەڵکی کوردستان بەرێوەی ببەن، کە ئمرۆ لە شاری مەریوان ویستمان لە پارکی شانوو بەرێوەی بەرین هیزەکانی رژیم پێشیان پێ گرتین

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت