هێرشی تورکیە بۆ سەر دوو گوندی کوردستانی ڕۆژئاوا

0
1016

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، ئەرتەشی تورک، هێرشێکی بەربەرینی بۆ سەر دوو گوندی کوردستانی ڕۆژئاوا دەست پێکردووە.

بەپێی ئەو هەواڵە، سەربازانی تورک، هێرشیان کردۆتە سەر دوو گوندی  ئەلبیلونە و عەین دەقنە لە کوردستانی ڕۆژئاوا.

زانیاریی ورد لەمبارەوە تا ئێستا بڵاو نەبۆتەوە

بەڵام زانیاریەکان باس لە پێکدادان لە نێوان کوردەکان و ئەرتەشی تورکیە دەکەن.

ئەو شەڕە لە کاتێکدا دێتە ئاراوە کە ڕۆژی ڕابردوو گریلاکانی سووریەی دێموکراتیک، ڕەقەیان ئازاد کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.