کورتەیەک لەسەر کوردەکانی میسر

0
1822

سلێمان عوسمان، کۆنسوولی میسر باس لە بوونی زیاتر لە ٤ ملیۆن میسری دەکات کە بە ڕەگەز و نەتەوە کورد بوون و هەروەها باسی لە بوونی پەیوەندیی مێژوویی لە نێوان نەتەوەی کورد و میسری کرد و گوتی چوار ملیۆن میسری بە ڕەگەز کورد کە لە بواری جیاوازدا خاوەن پسپۆڕین لە میسر بوونیان هەیە.

ناوبرا دەڵی هەڵبەت بوونی کوردەکان لە میسر دەگەڕێتەوە بۆ سێ قۆناغی جیاوازی  سەردەمی فەراعینەی میسر دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی کە  شاژن “نەفرتیتی میتانی کورد” لەگەڵ فیرعەونی میسر، زەماوەندیان کرد  و هەروەها سەردەمی سەلاحەددین ئەییووبی و دەوڵەتی ئەییووبی و مانەوەیان لە میسر و هەروەها ناوچەی کوردۆڤان لە سودانیش بەشێکن لەو کوردانە کە لە کۆنەوە لەوێ ژیاون.

هەروەها لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئەلخەدیوی محەممەد عەلی پاشای مەزن کە کوردێکی خەڵکی دیاربەکر بوو و لە ناو سوپای عوسمانیدا لە وڵاتی ئەلبانی خزمەتی دەکرد و هێرشی کردە میسر و بناغەدانەری بزاڤی میسری بوو لە سەرجەم بوارەکاندا و کوڕەکانیشی کاناڵ ـی سویسی گرت.

بەڵام لە ڕووی پسپۆڕی لە بواری تەکنیک و ئەدەبیش گەلێک کورد هەن کە دەکرێ ئاماژە بە “ئەحمەد شەوقی” و “بنەماڵەی تەیمور” و “قاسم ئەمین” ب کە بە “سەرنوسەری ژنانی عەرەب”، بەناوبانگە بکەین.

بەشێکی زۆر لە شانۆکارانی وەک سوعاد حوسنی و خوشکەکەی کە سترانبێژە و ئەو دووانە کچی نیگارکێشی بەناوبانگ “حوسنی ئەلبابان” نن کە کوردی حەما ن و هەروەها دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی وەک “عەلی بەدرخان” هەمووان کوردن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.