١٥ چالاکی مەدەنی شاری سەقز، دەستبەسەر و چارەنووسی ٥ کەسیان ناڕوونە

0
584

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی دەیەمین خولی پارلمانی ئێران و پێنجەمین خولی مەجلسی بژاردەکانی ئێران، لە کوردستانی خۆرهەڵات، گرتن و دەست بەسەر کردنی چالاکی مەدەنی و سیاسی، پەرەی سەندووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شاری سەقز، ١٥ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەست بەسەر کراون کە ١٠ کەسیان ئازاد کراون بەڵام ٥ کەسەکەی تر تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵەش هەروا دەست بەسەرن.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، فاتح دونداری، سامان پاشایی، فەرشاد دارایی، نادر مەجیدیان و بێهرووز ڕیشەساحب، وێڕای ١٠  کەسی تر لە کاتی میوانداری لە ماڵی نادر مەجیدیان لە شاری سەقز، دەست بەسەر کراون.

تا ئێستاش ئە وپێنج کەسە هەروا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەرن و بەرپرسانی ئیتلاعاتی سەقز هیچ هەواڵ و زانیارییەکی درووت لەو بارەوە نادەن بە بنەماڵەکانیان و هۆکاری گیران و دەست بەسەربوونیشیان، ناڕوونە.

دەست بەسەر کرانی ئەو کەسانە بە پێی حوکمی دادوەری بووە و لە کاتی هێڕش بردنی مەئموورانی ئیتلاعات بۆ دەست بەسەر کردنی ئەو کەسانە، مەئمورەکان بێ ڕیزیان بە بنەماڵەی نادر مەجیدیان کردووە.

شایانی ئاماژەیە کە نادر مەجیدیان سەرنووسەری ماڵپەڕی دووزمانەی (کوردی- فارسی)، “داهاتوو”یە کە ماوەیەک لەوەی پێش وەشانی خۆی ڕاگرتووە.

هەروەها سامان پاشایی کە یەکێکە لەو پێنج کەسەی کە تا ئێستاش دەست بەسەرە، قارەمانی پێشووی زۆرانبازی فەرەنگی ئاسیا و جیهانە و مامۆستای زانکۆی ئازادی شاری سەقز ـە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.