چەخماخەی ڕێپێوانەکان بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لێدرا+ڤیدیۆ

0
871

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ شەممە ٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤ی دیسامبری ٢٠١٦، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا، لە شاری لەندەنی پێتەختی ئەو وڵاتە، ڕێپیوانێکی جەماوەرییان بۆ مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و کردەوەی تیرۆریستییشەوی چلەی ئەمساڵی بەردەم بارەگای حدک لە کۆیەی کوردستانی باشوور، بەڕێوە بردم

ئەو ڕێپیوانە لەبەردەم کۆنسوولی کۆماری ئیسلامی لە لەندەن بەڕێوەچوو.

بەشداربووان کە لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان و بەبێ سەرنجدان بە ئایدیا و ئاڵای حیزبییەوە بەشدار ببوون، لە ڕێگای دانی درووسم و هەڵگرتنی پلاکارد، تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی تیرۆری کوردستانیان لەلایەن ڕژیمی ئیسلامیی ئێرانیان، مەحکووم کرد.

ئەو ڕێپێوانە یەکەم ڕێپیوانە کە دوای کردەوەی تیرۆریستیی بەردەم قەڵای دێموکرات لە کۆیە، لە دوای ڕێوڕەسمی شەوی چلەی ئەمساڵ، لە دەرەوەی وڵات، بەرێوەدەچێ.

چاوەروان دەکرێ لە ڕۆژانی داهاتوودا لە وڵاتانی تریش، ڕێپیوانی هاوشێوە پێک بێن.

لەسەر داوای کۆمەڵێک لە چالاکانی کوردستانی باشوور، سبەی لەبەردەم قەڵای شانەدەری شاری هەولێریش، ڕێپیوانێکی جەماوەری وەڕێدەخرێت.

کەمپەینی کورد، وەک کەمپەینێکی سەربەخۆی کورد، لە ڕێگای بانگەوازییەکەوە، داوای لە سەرجەم کوردستانیانی تاراوگە کردووە لە ڕێگای ڕێپیوان و کۆبوونەوەی ناڕزایەتی لە وڵاتەکانیان، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی لە ژێر دروشمی #نا_بۆ_تیرۆریزمی_ناودەوڵەتی دەرببڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت