ئەردۆغان ڕوو لە کوردەکان: پشتیوانیی ئەمریکا لە ئێوە، تورکیە شکست نادا

0
909

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیە، ڕۆژی یەکشەممە 21 ژانویەی 2018 وتی کە هێزەکانیان، شەڕڤانی (یەکینەکانی پاراستنی گەل) پان دەکەنەوە، کوردەکانیش دەڵێن کە عەفرین دەکەنە گۆڕستانی تورکەکان .

ڕۆژی کورد: ئەردۆغان لە کۆنفرانسی پارتەکەی ( AKP ) کە دەسەڵاتدارە لەتورکیە گوتی: “کوردانی باکووری سووریە دەبێ بزانن نابێ حیساب لەسەر پشتیوانیەکانی ئامریکا بکەن بۆ زاڵبوون بەسەر تورکیەدا.”

ئەردۆغان لەو لیدوانەی خۆی کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی بەڕێوەچوو گوتیشیی: “ئێمە پ.ک.ک، پارتی یەکیەتی دیموکڕاتیک و یەکینەکانی پاراستنی گەل لەنێو دەبەین بەشێوەیەک کە هیچیان لێ بەجێ نەمێنێت”.

هێزەکانی سووریەی دیموکڕاتیک کە هاوپەیمانی شەڕڤانانی کورد و عەڕەبن لە شەڕی دژی داعش وتی لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکاندا هیچ هەڵبژاردنێکی دیکەیان بێجگە بەرگری کردن لەخۆیان نیە .

هێزەکانی سووریەی دیموکڕاتیک بە سەرکردایەتی کوردەکان کۆنتڕۆڵی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریەیان بەدەستەوەیە.

ئەردۆغان لەو کۆنفرانسەدا کە لەشاری (بۆرسا) لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیە بەڕێوەچوو بەشێوەی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە هەناردکردنی ۲ هەزار هەواپەیمای هەڵگری چەک و پێنج هەزار ماشێنی هەڵگری چەک و چۆڵ بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل، لەلایەن ئامریکاوە کرد .

هەروها ئەردۆغان هەڕەشەی لە ئۆپۆزیسۆنی لایەنگری کوردەکان لە تورکیە کرد کە ئەگەر بیانەوێ لەبەرامبەر ئەو هێرشەی تورکیەدا ڕێپێوان بکەن ئەوا هێزە ئەمنییەکان بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕوویان دەبنەوە و ئەو کەسانە دەبێ بزانن کە لەهەر شوێنێک دەنگ هەڵببڕن ئەوە هێزە ئەمنییەکان بەدوایان دەکەون و دەستبەسەریان دەکەن .

تورکیە، یەکینەکانی پاراستنی گەڵی بە بەشێک لە پارتی کرێکارانی کوردستاپ.ک.ک دەزانێت .
پ.ک.ک نزیک بە سێ دەیەیە کە لە باشووری ڕۆژئاوای تورکیە ڕووبەڕووی هێزە نیزامیەکانی تورکیە دەبێتەوە .

هەر لە ئێستاشدا (ژان ئیو لوودریان) وەزیری دەرەوەی فەرانسە بۆ چاوپێکەوتنێک لە شاری ئەلجەزایری وڵاتی ئەلجەزایر بەسەردەبات ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند : بەدوای خراپتر بوونی دۆخی سووریە ، فەرانسە زۆر نیگەرانی دۆخی ئەم وڵاتەیە .

هەروەها ئاماژەی بە داواکاری فەرانسە لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد و گوتی: هەر بەم هۆکارە داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشمان کردووە سەبارەت بە پێشهاتە مڕۆییەکانی ئەم شەڕە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.